سێ سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق کوژران

دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=19330

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی دیکەی سوپای وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دانی بەوەدانا کە سێ سەربازی سوپای ئەو وڵاتە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستان کوژراون. ئه م سێ سەربازە بەهۆی تەقینەوە برینداربوون کە دوای گواستنەوەیان بۆ ناوەندی پزیشکی بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٦٠ کەس بەرزبوویەوە.

شایانی باسە لە ٥ی ئەم مانگەش، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *