بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند

دووشەممە 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=19320

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ محیئەدین کەبیری سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان لە میانەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا لە پۆڵەندا پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا ڕاگەیاند.

لە ٥ی ئەم مانگە “محیئەدین کەبیری”، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان، بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا کرد و بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ڕووسیا لە دژی ئەم بزووتنەوەیە، پشتیوانی خۆی لە حکومەتی ئۆکرانیا راگەیاند.

کەبیری لەم دیدارەدا کە بە شێوەیەک بە کۆبوونەوەی نەیارانی ڕووسیا دادەنرێت وتی: “ڕووسیا زامنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان تاجیکەکان بوو کە لە مۆسکۆ واژۆ کرا، بەڵام کاتێک دیکتاتۆری تاجیکستان ئاشتی پێشێل کرد و چالاکییەکانی حزبی بزووتنەوەی ئیسلامی قەدەغە کرد و سەرکردەکانی بۆ هەتا هەتایە زیندانیکردن، ڕووسیا هیچی نەکرد! جگە لەوەش، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، ڕووسیا پارتەکەی ئێمەی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.”
ناوبراو هەروەها وتی: ئێمە نوێنەری وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو بڕیارمان داوە هاوکاری ئۆکرانیا بکەین، ڕووسیا بکەینە وڵاتێکی ئازاد، هاوکات یارمەتی گەلەکەمان بدەین لە خەبات بۆ سەربەخۆیی و سەرکەوتن لەم رێگایەدا.”

جێی ئاماژەیە، نوێنەرانی حکوومەتی تاجیکستان، لە وەڵامی وتارەکەی محیئەدین کەبیری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا و گردبوونەوەی ناڕەزایی نەیارانی حکوومەتی تاجیکستان لە بەردەم شوێنی کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی مافی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی هیومان ڕایتس لەم شارەیان هەڵوەشاندەوە.

شایانی باسە کە “رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا” (OSCE) گەورەترین ڕێکخراوی ئاسایشی نێوان حکومەتەکانە و ٥٧ ئەندامی هەیە، و ساڵانە لە شارەکانی ئەوروپا کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مافی مرۆڤ و دۆخی زیندانیانی سیاسی لە وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوە ئەنجام دەدەن.

بە لەبەرچاوگرتنی بڕیارەکانی ئەم دواییەی ڕووسیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی تاجیکستان، بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان ناچار بە پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپایە و لەم دۆخەدا، گرتنەبەری ئەو جۆرە بڕیارانە بۆ ئەم بزووتنەوەیە حەتمییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *