نەتانیاهۆ لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا بانگهێشتی پاریس کرا

دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=19317

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی سەرکەوتنی بنیامین نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی کنێست کرد و بانگهێشتی ناوبراوی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە دووقۆڵییەکان و بە تایبەتی ئێران سەردانی پاریس بکات.

رۆژی رابردوو یەکشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکودی ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامدا. لەو پەیوەندییەدا ماکرۆن پیرۆزبایی سەرکەوتنی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی کنێستی ئیسرائیل کرد و بانگهێشتی ناوبراوی کرد سەردانی پاریس بکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە نەتانیاهۆ بانگهێشتی سەرۆک کۆماری فەرەنسای قبوڵ کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لایەنەکان لە کۆشکی ئەلیزە تاوتوێی زیادکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکان و بەتایبەت ئێران دەکەن.

شایانی باسە کە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، نەتانیاهۆ و هاوپەیمانە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی ٦٤ کورسی و هاوپەیمانی دژبەری ناوبراو بە سەرۆکایەتی یائیر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئەم ڕژێمە ٥١ کورسییان لە کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمانی ئیسرائیل بەدەستهێنا. پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ گەورەترین پارت بە ٣٢ کورسی لە کنێست دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *