پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=19296

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ململانێی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دەوروبەری شارۆچکەی باخموت و لە ناوچەی ئیڤانگراد لە ڕۆژئاوای گوندی ئێپیتنێ بەردەوامە.

١- لە ٢ی تشرینی دووەم، سوپای ڕووسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی کرێمنجوگ لە پارێزگای پۆڵتاڤا و چەند شوێنێکی دیکەی پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک. دانیشتوانی ناوچەکە چەندین تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیان لەم ناوچەیەدا ڕاگەیاند.
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیاش پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیایان لە بەرەی نیکۆپۆل بۆردومان کردووە.

٢- لە ٢ی تشرینی دووەم، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی گەرەنتی فەرمی لە ئۆکرانیا، ئەم وڵاتە بە بەشداری تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بە هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە کردۆتەوە. لەم گەرەنتیە پابەندبوونی ئۆکرانیا بە بەکارنەهێنانی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ مەبەستی سەربازی بە ڕووسیا دراوە. هەر لەو پێوەندییەدا، خەلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا دوای دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتنی دانەوێڵە، بارکردن و بەڕێکەوتنی شەش کەشتی لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سوپای ڕووسیا دوای هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر بەندەری سێڤاستۆپۆل لە ٢٩ی ئەم مانگی رابردوو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دانەوێڵەی ڕاگرت.

٣- لە ٣ی تشرینی دووەم، سوپای ڕووسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی زاپۆریژیا، دنیپرۆ، کیرییڤ و خارکیڤ.
بە وتەی ئەلێکساندەر ڤیلکۆل، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی سەربازی کیرییڤ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بەر دامەزراوەکانی وزەی شارەکە کەوتووە و زیانێکی بەرچاویان گەیاندووە. ناوبراو هەروەها وتی: بەهۆی ئەم زیانەوە کارەبا و ئاو لە چەند ناوچەیەکی شاری کیرییڤ پچڕاوە.

٤- دۆنێتسک:
– هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا توانیان هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شارۆچکەی پاڤلیوکا بەرپەرچ بدەنەوە و ناوچەکانی باشووری ئەم شارەیان کۆنترۆڵ بکەنەوە. ململانێکان لەسەر میحوەری باکووری دۆنێتسک، لە ناوچەی ڤۆدیانە و ئێپیتنێ و لەسەر میحوەری ڕۆژئاوای دۆنێتسک لە ناوچەی مارینکا بەردەوامن.
– سوپای ڕووسیا هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی مارینکا، ئاڤدیکا، نۆڤیخائیلییوکا و ڤۆگێلدار.
– تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە چەندین موشەکهاوێژی HIMARS هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی شاری دۆنێتسک، لەنێویاندا ناوچەی لینینسکی و ماکیۆکا.
– لە ٥ی تشرینی دووەم، سوپای ڕووسیا بە یەک یان چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر کۆگای تەقەمەنی سوپای ئۆکرانیا لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری شاری پۆکرۆسک لە ڕۆژئاوای پارێزگای دۆنێتسک. دوابەدوای ئەم هێرشە تەقینەوەیەکی گەورە لەم کۆگایەدا ڕوویدا.
– بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، لە ئەنجامی هێرشێکی وردی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی لیمان لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک، ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینی و بەکرێگیراوی بیانی کە لە نێویاندا ڕاوێژکاری ئەمریکی و بەریتانیان کوژراون.
– ململانێی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دەوروبەری شارۆچکەی باخموت و لە ناوچەی ئیڤانگراد لە ڕۆژئاوای گوندی ئێپیتنە بەردەوامە. میدیاکانی ئۆکرانیا ئیدیعای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ئیڤانۆگرادیان دەکەن، بەڵام ململانێکان لەم میحوەرە بەردەوامە و هێزەکانی ڕووسیا بە هێرشی ئاسمانی لە بەرپەرچدانەوەی زۆربەی هێرشەکانی ئۆکرانیا لە میحوەری باخموت سەرکەوتوو بوون.

٥- بێلگۆرۆد:
لە ٦ی تشرینی دووەم، تۆپخانەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی پیشەسازی لە ناوچەی گرایڤرۆنسکی. بە وتەی دەسەڵاتدارانی خۆجێی، ئەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها یەک کۆگایەکی کیمیایی ئاگری گرتووە.

٦- چێرنیهیڤ و سامی:
بەپێی ڕاپۆرتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا ئێوارەی ٥ی تشرینی دووەم هێرشێکی تۆپخانەیی کردۆتە سەر ناوچەکانی سیڤێرشچینا، میکۆلایڤکا و سانکیڤکا لە پارێزگای چێرنیهیڤ و ناوچەی ستۆدنۆک لە پارێزگای سامی.

٧- خێرسۆن:
– بەرەبەیانی ٦ی تشرینی دووەم سوپای ئۆکرانیا بە شەش مووشەکی هیمار هێرشی کردە سەر بەنداوی کاخۆڤکا. یەکێک لەو موشەکانە بەر بەنداوەکە کەوتووە و زیانی بەم بەنداوە گەیاندووە.
– ململانێ زەمینییە گەورەکان لە میحوەری خێرسۆن وەستان و ئاڵوگۆڕی تۆپخانە لە هەردوو لاوە لە میحوەرەکانی بیلۆجیرکا و داڤیدۆ بێری بەردەوامە. هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا خۆیان بۆ خولێکی نوێی هێرشەکان ئامادە دەکەن و هێشتا هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرەدا لە حاڵەتی بەرگریدان.
– ڤیدیۆیی لەناوبردنی هاویتزەری M777ی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لانسێتی سوپای ڕووسیا لە بەرەی خێرسۆن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *