سیستەمی دوورمەودای باوەر ٣٧٣ و مووشەکی سەیاد B4 پەردەیان لەسەر لادرا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، پەردە لەسەر سیستمی بەرگری باوەر ٣٧٣ی نوێکراو بە مەودای زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆمەتر لادرا و تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمەش بە مووشەکی سەیاد B4 بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ئەمیر محەممەدرەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سیستەمی دوورمەودای باوەر ٣٧٣ پەردەی لەسەر لادرا و هێڵی بەرهەمهێنانی مووشەکی سەیاد 4B کرایەوە.
مووشەکی دوور مەودای سەیاد B4 کەڵک لە سووتەمەنی ڕەق وەردەگرێت و بۆ یەکەمجار لە ڕووی کارپێکردنەوە هەڵسەنگێندرا.
مەودای ڕاداری دۆزینەوەی سیستەمی باوەر ٣٧٣ لە ٣٥٠ کیلۆمەتر بۆ ٤٥٠ کیلۆمەتر و مەودای بڕینی ڕاداری پێکدادانی ئەو سیستەمە لە ٢٦٠ بۆ ٤٠٠ کیلۆمەتر بەرز بووەتەوە.
مەودای مووشەکی ئەم سیستەمە لە ٢٠٠ کیلۆمەترەوە بۆ ٣٠٠ کیلۆمەتر و بەرزی بەرکەوتنی لە ٢٧ بۆ ٣٢ کیلۆمەتر بەرز بووەتەوە.
لێدوانەکان