پێشهاتەکانی یەمەن، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 6 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=19274

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەلعمالقە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی “مێرساد”ی سەر بە ئەنساروڵڵایان لە ئاسمانی پارێزگای شەبوە خستە خوارەوە.

١- حەزەرمەوت: .
لە ٢ی تشرینی دووەم، کۆمپانیای کەنەدی کەڵوالی باری نائاسایی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی ڕاگەیاند و پڕۆسەی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی لە دۆڵی ڕۆژئاوا و بیابانی حەزەرمەوت ڕاگرت. ئەم کۆمپانیایە گەورەترین کۆمپانیای دەرهێنانی نەوتە لە دۆڵ و بیابانی حەزەرمەوت.

٢- شەبوە:
لە ٣ی تشرینی دووەم، هێزەکانی ئەلعمالقە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئەنساروڵڵایان لە ئاسمانی پارێزگای شەبوە خستە خوارەوە. بەپێی ئەوەی لە لاشەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ماوەتەوە، پێدەچێت ئەم فڕۆیەکەیە لە جۆری “مێرساد” بێت کە لەسەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سایە یان یەسیری ئێرانی دروست کراوە.

٣- تەعەز:
لە ٣ی تشرینی دووەم، بەلەمێکی ماسیگرتن لە کەناراوەکانی ناوچەی زەباب وەرگەڕا و شەش ماسیگری یەمەنی گیانیان لەدەستدا. سەرچاوە ناوخۆییەکان رایانگەیاندووە کە ئەم بەلەمە لەلایەن هێزەکانی ئیماراتی هێرشی کراوەتە سەر.

٤- مارب:
دوابەدوای پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی بە هۆزەکان و هێزەکانی پاسەوانی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە لە ناوچەکانی وادی عوبەیدە، وێستگەی ئەلنەجدە و وێستگەی ئەلڕاکە، شەش کەس لە نێویاندا شێخ محەمەد موحسین بن جەلال، سەرۆکی لیژنەی نێوەندگیری کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندار بوون.

٥- حودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایە ١٠٣ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

٦- المهرە:
لە ١ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی هێرشی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمی ماسیگرانی یەمەن لە کەناراوەکانی پارێزگای ئەلمهرە سێ کەس کوژران و بریندار بوون.

٧- ئەبین:
لە ٤ی تشرینی دووەم، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەسەر ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری هێزەکانی حیزام ئەلئەمنی لە ئیدارەی ئەلمەحفد، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

٨- سۆکۆترا:
سەرچاوە خۆجێییەکان لە دوورگەی سۆکۆترا بە پشتبەستن بە وێنەکانی مانگی دەستکرد، لە نیاز و هەوڵی ئیمارات بۆ دروستکردنی فڕۆکەخانەیەک لە دوورگەی عەبدولکوری هەواڵیان دایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *