دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین

شەممە 5 تشرینی دووه‌م 2022 - 23:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=19254

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە وەڵامی تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی سەرایا قودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینی سەربازانی ئیسرائیلی لە جنین.

پێنجشەممەی رابردوو ٣ی تشرینی دووەم، فاروق جەمیل حەسەن سەلامە، یەکێک لە فەرماندەکانی سەرایا قودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە جنین، بە تەقەی هێزە تایبەتەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە شەهید دەبێت. جگە لە سەلامە، فەلەستینییەکی دیکە بە ناوی “محەمەد خەلوف” لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلیەوە شەهید کرا.

ڕۆژێک دوای تیرۆرکردنی شەهید سەلامە، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کاردانەوە بەم کردەوەی زایۆنیستەکان، بە چەندین نارنجۆک و تەقەکردن هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینی جەلمەی رژێمی زایۆنیستی لە جنین. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین و ترس و دڵەڕاوکێ ڕژێمی زایۆنیستی لە توندبوونەوەی شەڕە چەکدارییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا بووە هۆی ئەوەی فەرماندەکانی ئیسرائیلی شەش فەوجی سەربازی جێگیر لە سنووری لوبنان بۆ کەرتی ڕۆژئاوا بگوازنەوە.

شایانی باسە کە لەم ڕۆژانەدا بارودۆخی ناوچە داگیرکراوەکان بە تایبەت کەرتی ڕۆژئاوا زۆر هەستیارە و فەلەستینییەکان بە هەر توانایەکی لە هەوڵی وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی زایۆنیستەکان دان. ئەمەش هەلومەرجی تایبەتی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی ڕەخساندووە و سەرەڕای چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا و تیرۆرکردنی فەرماندەکانی خۆڕاگری بە ئامانجی ڕاگرتنی ململانێ چەکدارییەکان، ئەم رژێمە هێشتا کێشەی گەورەی لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *