ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل

هه‌ینی 4 تشرینی دووه‌م 2022 - 16:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=19235

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی و هاوپەیمانی ڕاستڕەوی یەکگرتوو، لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ڕژێمەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، نەتانیاهۆ و هاوپەیمانە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی ٦٤ کورسی و هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئەم ڕژێمە، ٥١ کورسی لە کۆی ١٢٠ کورسی لە پەرلەمانی ئیسرائیل بەدەستهێنا. حیزبی لیکود بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ بە ٣٢ کورسی گەورەترین حیزب لە کنێست دەبێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هەڵبژاردنی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا ٧١.٣ لەسەد بووە کە بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بووە.

بە لەبەرچاوگرتنی سەرکەوتنی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکاندا و سەرەڕای لێپێچینەوەی لە چەندین دۆسیەی گەندەڵیدا، پێویستە لەسەر داوای سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی ناوبراو کابینەی نوێ پێکبهێنێت. پێدەچێت هەفتەی داهاتوو ئەم پڕۆسەیە دەست پێبکات و نەتانیاهۆ ٢٨ ڕۆژی لەبەردەمدا دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت.

شایانی باسە لە ١ی ئەم مانگە ٢٥هەمین قۆناغی هەڵبژاردنی کنێستی ئیسرائیل دەستی پێکرد. ئەمە پێنجەمین هەڵبژاردنی ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *