ڕێپێوانی ڕۆژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی لە ئێران بەڕێوەچوو

هه‌ینی 4 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=19223

١٣ی گەڵاڕێزان وەک ڕۆژی کۆنتڕۆڵکردنی بنکەی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران (١٣ی گەڵاڕێزانی ١٣٥٨ی کۆچی هەتاوی)، لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکێک لە ڕۆژە گرنگ و هەمیشە زیندووەکانە و ئەمڕۆ هەینی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە تاران و سەرجەم شارەکانی ئێران بەرز ڕاگیرا.

لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی ١٣ی گەڵاڕێزان وەک ڕۆژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی بە ئامادەبوون و بەشداری بەرچاو و زۆرینەی چین و توێژەکانی خەڵک بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە بەرامبەر بینای بنکەی سیخوڕیی پێشووی ئەمریکا لە تاران بەڕێوەچوو، خەڵک درووشمی ” مردن بۆ ئەمریکا، مردن بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، مردن بۆ مونافق ” یان بەرز کردەوە.

بەشداری بەرچاوی گەنجان یەک لە دیمەنە جوانەکانی ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ بووە.

خەڵک بە بەرزکردنەوەی نووسراو و لاڤێتە پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزەکانی پۆلیس و پارێزەرانی ئاشتی و ئاسایشی وڵات دووپات کردەوە.

ڕێوڕەسمەکە لە تاران و زیاتر لە ٩٠٠ شار و ناحیەی ئێران بەڕێوەچوو.

هاوکات زیاتر لە ٣٥٠٠ پەیامنێر ئەم ڕووداوە گرنگەیان لە سەر ئاستی ئێران بە گشتی ڕووماڵ کردووە. ٥٠٠ لەو کەسانەش پەیامنێری دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیانی بوون.

خەڵک لە هەموو چین و توێژێکەوە لە ڕێوڕەسمەکەی ١٣ی گەڵاڕێزاندا بەشدارییان کرد تا دوایین بزمار لە تابوتی ئاژاوەگێڕان و ئەوانەی بدەن کە پاڵپشتی لەوان دەکەن و بەمەش یەکڕیزی ئێرانییەکان و پاڵپشتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران و شکستی پیلانی ئەم دواییە بۆ جیهانیان بسەلمێنن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *