ململانێی نێوان سوپای پاکستان و گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچ

پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی دووه‌م 2022 - 18:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=19200

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی سوپای پاکستان بۆ سەر پێگەکانی گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچ (BLA) لە ناوچەی بۆلان لە ویلایەتی بەلوچستان، سەرچاوەکانی هەواڵی (BLA) رایانگەیاندووە کە ئەم هێرشەیان بەرپەرچ داوەتەوە و لانیکەم هەشت کۆماندۆی سوپای پاکستانیان کوشتووە.

سوپای پاکستان هێرشی کردە سەر پێگەکانی گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان (BLA) لە شاری بۆلانی ویلایەتی بەلوچستان و سەرچاوەکانی هەواڵی (BLA) رایانگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی سوپای پاکستانیان بەرپەرچ داوەتەوە و لانیکەم هەشت کۆماندۆی پاکستانیان کوشتووە.

گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچ (BLA) لە دوو هێرشی جیادا هێزەکانی سوپای پاکستان و دامەزراوە حکومییەکانی ناوچەی بۆلان لە ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان کردە ئامانج. لەو هێرشانەدا سێ ئەندامی سوپای پاکستان برینداربوون و تاوەرێکی کارەباش تێکشکێندرا. لە ٣٠ی تشرینی یەکەم ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بە نارنجۆک هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای پاکستان و لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا سێ ئەندامی سوپای پاکستان بریندار بوون و زیان بەر بەشێکی بنکەکە گەیشت.

جێی ئاماژەیە کە گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ (BLA) هەروەها لە ٢٧ی تشرینی یەکەم هێرشیان کردە سەر کاروانی سوپای پاکستان لە کوچ لە باشووری ڕۆژئاوای بەلوچستان. لە بەیاننامەیەکدا ئەم گرووپە ڕایگەیاندووە کە لەم هێرشەدا هێزەکانی سوپای پاکستان لەلایەن گرووپی (BLA) کەوتوونەتە بۆسە و چوار ئەندامی سوپای پاکستان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. جگە لەوەش لەم هێرشەدا ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاکستانیش تێکشکێندراوە.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا گروپەکە ڕایگەیاندووە، هەفتەیەک مۆڵەت بە حکومەتی پاکستان دەدەن تا بڕیار لەسەر ئاڵوگۆڕی دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی پاکستان، بە ناوەکانی کەلیموڵا و محەمەد فەیسەڵ، لەگەڵ زیندانیان (BLA) بدات. دوو ئەندامی سوپای پاکستان لە ٢٥ی ئەیلوولی ئەمساڵدا لە ناوچەی زەردالۆی ویلایەتی بەلوچستان لەلایەن گرووپی (BLA) بەدیل گیران.

شایانی باسە کە (BLA) لە چەند ساڵی ڕابردوودا چینی بە یەکێک لە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی خۆی داناوە و بە لەبەرچاوگرتنی پڕۆژەکانی ئەم دواییەی چین لە ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان بەتایبەت لە گوادەر کە لە شێوەی گرێبەستی CPEC دایە و ڕێڕەوی نێوان چین و پاکستانەوە جێبەجێ دەکرێت، هاوڵاتیانی چینی کە لە بەلوچستان کاردەکەن، دەکاتە ئامانج. هەر لەم چوارچێوەیەدا، ژنێکی خۆکوژی سەر بە گرووپی (BLA)، لەم دواییانەدا سێ مامۆستای چینی لەگەڵ شۆفێرە پاکستانییەکانیان لە کەراچی کردە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *