ئامۆژگارییەک بۆ ئەوانەی بێهۆ بوونەتە نەیاری ئێران

چوارشەممە 2 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=19136

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک کەس و لایەن بە بێهۆ و سەرەڕای هاوکارییەکانی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوان، وەک نەیار و تەنانەت هاوکاری دوژمنان هەڵسووکەوت بکەن.

سەرەتا سەرنجی ئەو کەسانە بۆ چەند ڕووداوێکی لەمە گەورەتر ڕادەکێشم: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلی ئێران دامەزرا و هەر لە سەرەتاوە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە شەڕێکی هەمەلایەنەی لە ڕێگای سەدامی دیکتاتۆرەوە بە سەردا سەپێندرا بەڵام سەرەڕای جیاوازی لە توانا سەربازییەکانی ئێران و عێراقی ئەو سەردەمە و پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و دوژمنانی دیکە بۆ سەدام، ئێران بە سەربەرزی مایەوە و چارەنووسی سەدامیش بینرا.

لە پاش شەڕی هەشت ساڵە، قۆناغی گەمارۆ و سزاکان دەستیپێکرد و ئەمریکا ئەوەی پێویست بوو سزای ئابوری و سیاسی و سەربازیی بە سەر ئێراندا سەپاند بەڵام ئێران و کۆماری ئیسلامی بەو هەموو کۆسپ و لەمپەرەوە گەیشتووەتە پێشکەوتنێکی زۆر و لە هەندێک بواردا لە ناوچەکە قسەی یەکەم دەکات. بەو هەموو گەمارۆ و سزاوە تا ئێستا مووچەی یەک مانگی فەرمانبەرانی حکومی لە ئێران دوانەکەوتووە و ساڵ بە ساڵیش بە پێی ڕێژەی هەڵئاوسان زیادی کردووە.

خزمەتگوزارییەکان لە ئێران لە هەموو ڕوویەکەوە لە وڵاتانی ناوچەکە باشترە. ئەگەر ویژدانتان هەیە با سەیری ماڵانی ئێران بکەن و ئاو و کارەبا و غاز و تەلەفوون لە شار و گوندەکان بکەن، تەنانەت لەو گوندانەش کە لە ناوچەیەکی سەختی جوگرافین ئەو خزمەتگوزارییانە دەبینرێت.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە هەموو شێوازێک گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕشیان لە دژی ئێرانی ئیسلامی پڕچەک کرد و ئەو هەموو تیرۆرەیان کرد بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران شکستی نەهێنا و ڕووی لە گەشە و پێشکەوتنی زیاترە.

ئێران یەکەم وڵات بووە کە لە پاش شەڕی دووەمی جیهانی بە فەرمی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکای کردووەتە ئامانج و لە ئەستۆشی گرتووە بەڵام ئەمریکا هیچ وەڵامێکی نەبوو. ئێران پێشکەوتووترین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای خستە خوارەوە و ئەمریکا وەڵامی نەبوو. ئەمریکا لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان تووشی شکست کرا بەڵام هیچی پێنەکرا.

قورسترین سزای چوار دەیەی ڕابردوو لە سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاوە تا ئێستا جارێکی دیکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام ئێران بە سەربەرزی مایەوە و ڕێگای پێشکەوتنی درێژە پێداوە، ئەگەر چاوتان بە ڕووی ئەم پێشکەوتنانەدا هەڵنایەت بە دڵنیاییەوە لە میدیاکاندا باسی مووشەک و درۆنەکانی ئێرانتان بیستووە.

ئێستا دوژمن بەو هەموو شکستەوە ڕووی هێنایە پیلانێکی دیکە و لە پاش مردنی مەهسا ئەمینی، لە ڕێگای بەکرێگیراوەکانی خۆیەوە ئاژاوەی خستووەتە هەندێک شار و شەقامەوە. ئەگەر دیسانەوە ویژدانتان هەیە ئایا ئەمە شۆڕشە یان ئاژاوەگێڕی؟ لە هەر شار و ناوچەیەک کە ئاژاوەگێڕی کراوە ژمارەیەک کەسی فریودراو و بەکرێگیراو بینراوە نەک گەلی ئێران، تەنانەت لە شارە کوردییەکانیش. کە باسی خۆپێشاندان و شۆڕش دەکەن دەبێت لانیکەم لە هەر شارێک نیوەی خەڵک بڕژێتە سەر شەقام. ئێوە و ویژدانی نەبووتان، ئایا ئەمە شۆڕشە یان ئاژاوەگێڕیی بەکرێگیراوەکانە.

ئێوە بە هەر چی ناوی دەبەن ئازادن بەڵام ئێران پیلانی لەمە گەورەتری لە گۆڕ ناوە. دیسانەوە شکستی ئەمەشتان پێ ڕادەگەێنین و پێتان دەڵێینەوە کە ئێران بە سەربەرزی دەمێنێتەوە و شکست و سەرشۆڕشی بۆ دوژمنان دەبێت، بەڵام ویژدان شتێکی باشە و هەرزانفرۆشی نەکەن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *