کۆماری ئازەربایجان باڵیۆزخانەی لە فەلەستینی داگیرکراو دەکاتەوە!
![](https://kurdish.iswnews.com/wp-content/uploads/2022/11/Azerbaijan-opened-its-embassy-in-Israel.jpeg)
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی پەرلەمانی ئازەربایجان بڕیاری باکۆی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە لە فەلەستینی داگیرکراو دوای سێ دەیە پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
ئەرزوو نەقیوف، یاسادانەر و ئەندامی گرووپی دۆستایەتی ئیسرائیل و ئازەربایجان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، بڕیاری باکۆی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی لە فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.
ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە، “ئەم بڕیارە دراوە و کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە ئیسرائیل تەنیا بە هۆکاری تەکنیکی دەتوانرێت دوابخرێت. سەرەڕای نەبوونی باڵیۆزخانە، پەیوەندییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئیسرائیل لە بەرزترین ئاستدایە. ئیسرائیل هاوبەشی سیاسی، سەربازی، ئابووری و کولتووری ئێمەیە و گرنگی ستراتیژی هەیە.”
لەم دواییانەدا ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کرابوو، بانگهێشتی ناوبراوی کرد سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بکات و باڵیۆزخانەی باکۆ بکاتەوە.
شایانی باسە کە پەیوەندییەکانی کۆماری ئازەربایجان و ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵانی ڕابردوودا بە تایبەتی لە بواری سەربازی و ئەمنیدا زۆر پەرەی سەندووە، بە جۆرێک کە ٦١%ی هاوردەکردنی چەکی ئازەربایجان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠ لە ئیسرائیلەوە بووە.
لێدوانەکان