حزبوڵڵا: بۆ یەکەمجار لوبنان بەبێ تەقاندنی تەنانەت یەک فیشەک سەرکەوتنی بەدەست هێنا

سێ شه‌ممه‌ 1 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=19130

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا، لوبنان بەبێ تەقاندنی تەنانەت یەک فیشەک مافەکانی خۆی وەرگرتەوە.

شێخ “نەعیم قاسم”، جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە: ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کە لە دەریا، ئاو و کێڵگە غازییەکانمان مسۆگەر کرا، بەناوی میشل عەون سەرۆککۆمار تۆمار دەکەین کە بە هاوکاری سوپا، میللەت، خۆڕاگری و یەکڕیزی نیشتمانی بەدەست هات.

ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی: ئەم سەرکەوتنە لە مێژووی شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی کەم وێنە بووە، لەو ڕووەوە کە وڵاتێکی لاواز لە بەرامبەر دوژمنێک بەو هەموو پاڵپشتییەی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا تەنیا لە ڕێگای خۆڕاگری و پشت بەستن بە خەڵکەکەیەوە سەرکەوتنی گەورەی بە دەست هێنا و مافەکانی خۆیی وەرگرتەوە، بۆ یەکەم جار بەهێزەوە هەڕەشە لە دوژمن کرا و بە بێ ئەوەی کە تەنانەت یەک فیشەک بەکار بهێندرێت دەسکەوتەکەمان تۆمار کرد.

نەعیم قاسم وتی: خۆڕاگری و حکومەتی لوبنان لە گەڵ یەکتر دۆسیەی سنوری دەریاییان بە ئاکام گەیاند و ئەمەش دەستپێکی قۆناغێکە تا سەروەت و سامانی لوبنان بە فیڕۆ نەبرێت و بۆ جیلەکانی داهاتوو بمێنێتەوە و دەبێت سندۆقێکی نیشتمانی بۆ ئەم مەبەستە درووست بکرێت.

جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە خۆڕاگری بووەتە بەشی جیانەکراوی ژیانی لوبنان لە ئێستا و داهاتوودا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شێخ نەعیم قاسم ئاماژەی بە کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتی میشل عەون لە لوبنان و بۆشایی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کرد و وتی کە حزبوڵڵا هەوڵێکی زۆری دا بۆ ئەوەی بۆچوونەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی کاڕبەرێکەری لوبنان لێک نزیک بکاتەوە، و سەرکەوتنی زۆر لەبارەیەوە بەدەست هات. بەڵام لە کۆتاییدا شتەکان بە ئاراستەیەکدا ڕۆیشتن کە لێکەوتەی نەرێنی لێکەوتەوە. حزبوڵڵا بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی هەوڵێکی زۆری دا، بەڵام لە کۆتاییدا نەکرا.

شێخ نەعیم قاسم لە درێژەی قسەکانیدا پشتگیری لە بانگەوازەکەی سەرۆکی پەرلەمان “نەبیە بری” بۆ گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی لێک نزیکبوونەوە کرد و ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ دۆزینەوەی هەر چارەسەرێک لەسەر ئاستی ئابوری و دارایی و کۆمەڵایەتی پێویستە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *