هالۆوین لە سعوودیە؛ هەنگاو بەرەو ڕۆژئاوا!

سێ شه‌ممه‌ 1 تشرینی دووه‌م 2022 - 20:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=19120

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بڵاوبوونەوەی وێنەی مشتومڕاوی ئاهەنگی “هالۆوین”ی ئەمریکی لە شاری ڕیازی پایتەختی سعوودیە، بووەتە هۆی توڕەیی و گاڵتەجاڕی زۆرێک لە هاووڵاتیانی موسڵمانی جیهان.

لە درێژەی گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لەو وڵاتە هاوتەریب لەگەڵ پلانی دیدگای ٢٠٣٠، ئاهەنگی “هالۆوین”ی ئەمریکی بە پاڵپشتی دەستەی کات بەسەربردنی سعوودیە (هیئه الترفیه) بە بودجەی حکومەت بەڕێوەچوو. بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەم ئاهەنگە لە سعوودیە بووەتە هۆی توڕەیی و گاڵتەجاڕی زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە و موسڵمانانی جیهان. هەندێک بە لاساییکردنی کوێرانە لە ڕۆژئاوا ناویان بردووە و هەندێکی دیکە وتوویانە چۆنە لە سعوودیە کەس مافی ئەوەی نییە ئاهەنگی لە دایکبوونی پێغەمبەری پیرۆز (د.خ) بگێڕێت بەڵام جەژنی هالۆوین بەبێ هیچ بەربەستێک بەڕێوەدەچێت؟!

ئەم ڕووداوە لەو ڕوانگەیەوە گرنگ و سەیرە کە لە ساڵانی ڕابردوودا هەرکەسێک پلانی هەبووایە بۆ سازدانی ئاهەنگێکی لەو شێوەیە لە سعوودیە دەستگیر دەکرا و بەرنامە گشتیەکانی لاسایی ڕۆژئاوا لەم وڵاتەدا لەلایەن دەسەڵاتداران و زانایانی سعوودیەوە سەرکوت دەکران، بەڵام ئەمساڵ ڕیاز شایەتی کەسانێک بە ڕووخساری ترسناک و جل و بەرگی شەیتانپەرستان و هتد بوو، کە دەتوانرێت وەک تەحەدای کولتووری بۆ ئەم وڵاتە سەیر بکرێت.

شایانی باسە کردەوەی نیولیبراڵانەی محمد بن سەلمان لە کەرتی ڕۆشنبیری سعوودیە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە و بە دامەزراندنی دەستەی کات بەسەربردن دەستی پێکرد. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم دامەزراوەیە دەستپێکردنی فێستیڤاڵ و بەرنامەی کات بەسەربردنی جۆراوجۆرە بە لاساییکردنی بەرنامەکانی ڕۆژئاوایی و ڕێگریکردن یان سنووردارکردنی بەرنامە ڕۆشنبیرییە ئیسلامییەکان لە سعوودیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *