پێشهاتەکانی یەمەن، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

دوو شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=19073

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هۆزەکانی دێهم و بەکیل وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی شێخ ئەمین ئەلعەکیمی، پارێزگاری حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە لە ئەلجەوف، گردبوونەوە و مانۆڕێکی سەربازییان لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سعوودیە ئەنجامدا.

١- شەبوە:
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی بەرگری شەبوە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان لە ئاسمانی فڕۆکەخانەی عەتەق خستووەتە خوارەوە. هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانێکی دیکە لە ئاسمانی بنکەی حەراددا بینراوە، کە هێزەکانی بەرگری شەبوە نەیانتوانی بیخەنە خوارەوە. ئەم هێزانە بەبێ ئەوەی وردەکارییەکان بخەنەڕوو، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان سەر بە تورکیا زانیوە.
– لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی چەکدارانی حیزام ئەلئەمنی لە ناوچەی ئەلمەسینعە لە ئیدارەی ئەلسەعید، چەند ئەندامێکی ئەم گرووپە کوژران و بریندار بوون. گرووپی ئەنسار ئەلشەریعە (هاوپەیمانی داعش لە یەمەن) بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.
– لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی پارێزگای شەبوە لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە (٢٧ی تشرینی دووەم) بەهۆی پڕبوونەوەی تانکەکانی بەندەری ئەلنەشیمە و بێتوانایی کەشتییە بیانییەکان لە گواستنەوەی نەوت، و بوونی هەڕەشەکانی ئەنساروڵڵا ڕاگیراوە.
– لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، سەرچاوە خۆجێییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی عەیاز ڕایانگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەلجەنە و ئەلعەقلە کاردەکەن، بەنیازن لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەو ناوچانە بەجێبهێڵن بەهۆی هەڕەشەکانی ئەنساروڵڵا. ئەو کۆمپانیایانە داوایان لە حکومەتی دەستلەکارکێشاوە کردووە چارەسەری جددی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە.

٢- حەزەرمەوت:
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، دوای فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو (بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەنساروڵڵا) بەسەر شاری ئەلموکەڵڵادا، کارەبای ئەم شارە پچڕا و کارکردنی بەندەرەکە پەکی کەوت. هەروەها هەوڵی هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سەرکەوتوو نەبووە.

٣- عەدەن:
ئەحمەد بن بریک، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئینتقالی باشوور، داوای جیاکردنەوەی ناوچەکانی باشوور لە یەمەن کرد و ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا لە ڕێگەی کۆنتێنەرەکانی هاوردەی بەندەری عەدەنەوە دەچنە ناو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا. سەرچاوە میدیاییەکانی باشوور ئەم بانگەشەیە و جیاوازی نێوان باشوورییەکان لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەنساروڵڵا ڕەتکردەوە.

٤- حودەیدە:
– لە ٢٥ی تشرینی یەکەم هاوپەیمانی سعوودیە دوای هەفتەیەک لە دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتی هەڵگری گازوایل و کەشتییەکی بەنزین و کەشتییەکی هەڵگری غاز ئازادیان کرد. ئەم دەستبەسەرکردنە نایاساییە لە کاتێکدایە کە ئەم کەشتیانە مۆڵەتی چوونە ناو بەندەری حودەیدەیان لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەرگرتووە.
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا ١٢٣ جار ئاگربەستیان لەم پارێزگایە پێشێل کردووە.

٥- مارب و ئەلجەوف:
– لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، هۆزەکانی مارب و ناوچەی ئەلڕەیان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەلجەوف کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی بۆ دەسبەسەر کردنی شێخ ئەمین ئەلعەکەیمی پارێزگاری حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی ئەلجەوف.
– لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی هۆزەکانی دێهم و بەکیل کۆبوونەوە و مانۆڕێکی سەربازییان بۆ پشتیوانی لە حیزبی ئیسڵاح لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئەلجەوف هاوسنوور لەگەڵ سعوودیە ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی شێخ ئەمین ئەلعەکیمییان کرد. ئەم هۆزانە بە ناوی حیزبی ئیسڵاحیش داوای پشتیوانی لە هۆزەکانی خولان و ئەرحەب لە پارێزگای سەنعایان کردەوە.

٦- لەحج:
لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەنساروڵڵا و چەکدارانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە میحوەری کارش لە پارێزگای لەحج، ژمارەیەک چەکداری باشوور لە نێویاندا محەمەد سوەید ئەلبەعسووسی، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی باشوور کوژران و چەند چەکدارێکی دیکەش کوژران بریندار بوون.

٧- ئەلبەیزا:
لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی هاوپەیمانی سعوودیە لە ئاسمانی میحوەری باشووری پارێزگای ئەلبەیزا خرایە خوارەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *