زانیاری_سەربازی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی غەزە

شەممە 29 ئایار 2021 - 15:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=1907

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی پشکنین و جەنگیی غەزە، توانای هەڵگرتنی ١٣ بۆمب و ٥٠٠ کیلۆگرام کەرەستەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و سیگناڵ و هەروەها بەردەوامی گەشتێکی ٣٥ کاتژمێری تا مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەتری، و توانای ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆری شەڕ و هەواڵگری هەیە.

سوپای پاسدارانی ئێران بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین بەسەر ڕژێمی ئیسرائیل لە شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە، پەردە لەسەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی پشکنین و جەنگیی بە ناوی غەزە لادرا.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی غەزە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گەورەترین فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران کە تا ئێستا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دروست کراوە، و ئەو تایبەتمەندی و کەلوپەلانەی کە تێدا بەکارهێنراوە، پێشکەوتنی بەرچاوی ئێران لە زیادکردنی تواناکانی ئێران لە بواری فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی دا پیشان دەدات.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی پشکنین و جەنگیی غەزە، توانای هەڵگرتنی ١٣ بۆمب و ٥٠٠ کیلۆگرام کەرەستەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و سیگناڵ و هەروەها بەردەوامی گەشتێکی ٣٥ کاتژمێری تا مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەتری، و توانای ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆری شەڕ و هەواڵگری هەیە، کە توانای سەربازی ئێران لە ئاسمانی ناوچەکەدا تا ڕادەیەکی زۆر بەرزدەکاتەوە.

ئەم فرۆکەیە تا ڕادەیەکی زۆر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ-9ی ئەمریکی دەچێت و لە ڕووی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەوە بەراورد لەگەڵ فڕۆکە ئەمریکییەکە دەکرێت. بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان پێدەچێت شارەزایانی ئێرانی بە سوود وەرگرتن لە ئەزموون و لێکۆڵینەوەکانی ڕابردوویان لەسەر ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی ئەمریکی کە دەستیان بەسەردا گرتووە، توانیان بێت درۆنێکی لەو جۆرە دروست بکەن.

فڕۆکە بێ فرۆکەوانی غەزە، بە درێژایی دوو سەری باڵی ٢١ مەتری و درێژی ١١ مەتر، خێراییەکەی نزیکەی ٣٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە و زۆرترین کێشی هەستانەوەی ٣١٠٠ کیلۆگرامە و هەروەها توانای هەڵگرتنی ٥٠٠ کیلۆگرام کەلوپەلی هەیە و بەرزی فڕینی نزیکەی ١٠٦٦٨ مەتر دەبێت کە یەکسانە بە ٣٥ هەزار پێ، بۆیە بەهۆی گەورەیی و قورسایی ئەم درۆنە، بزوێنەری Turboprop تێدا بەکارهاتووە.

ئەمە یەکەمجارە بزوێنەری Turboprop بەم هێزەوە لە درۆنێکی ئێرانیدا بەکار بهێنرێت. تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی هێزی بزوێنەرەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان و زانیارییە گشتییەکان، وا پێدەچێت کە درۆنی غەزە لە بزوێنەرێکی Turboprop بە توانای ٦٥٠ ئەسپ سوود وەربگرێت.

خاڵێکی تری دیاری ئەم درۆنە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆئۆپتیکی پێشکەوتووتر لە درۆنەکانی پێشووترە.
ئەم سیستەمە کە پێدەچێت یەکێک لە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی ئەلیکترۆئۆپتیکی ئێرانی بێت، جگە لە کامێرای دید لە ڕۆژ بە هێزی زوومی بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ بۆ ١٢٠ جار، کامێرای حەرارەتی وێنەگر و دۆزەرەوەی مەودای لەیزەری هەیە. یەکێک لە خاڵە دیارەکانی تری ئەم سیستەمە هەروەها بەکارهێنانی لێنزی تێلێسکۆپی کاتادیۆپتریکە، کە توانای زووم کردن بۆ چەندین جار زیاتر دەکات و ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە ناو درۆنە ئێرانییەکاندا بەکار دەهێنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *