پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=19060

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی لیۆنید نۆزلین بازرگانی ڕووسی-زایۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ناو خاکی ئۆزبەکستان ڕەتکردەوە.

ئەفغانستان:
١- تەخار:
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، گروپی تیرۆریستی داعش، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی تاڵیبانی بە ناوی “حاج سەیفوڵڵا” لە شاری دەشت قەڵا بەدیل گرت و دواتر سەریان بڕی.
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی لەناکاوی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە گوندی تەگاب، ١٤ چەکداری تاڵیبان کوژران و بریندار بوون.
– لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود بۆ سەر چەکدارانی تاڵیبان لە شاری وەرساج سەر بە پارێزگای تەخار، ژمارەیەک ئەندامی تاڵیبان، لەوانە مەولوی ڕەحمەتوڵڵا ئاکا، فەرماندەی فیرقەی ٢١٧ی عومەری قۆندوز کوژران.

٢- بەدەخشان:
لە ٢٣ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود و تاڵیبان لە ناوچەی شیوە لە شاری شەغنان زیاتر لە ٦٠ کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون و بەشێک لە هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود لە لایەن تاڵیبانەوە بەدیل گیران.

٣- بەغلان:
لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە گوندی فەرغانبال لە شاری خوست و فەرەنگ، شەش چەکداری تاڵیبان کوژران و بریندار بوون.

٤- کابوڵ:
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، “حەسەن کازمی قومی” نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری ئێران لە ئەفغانستان لە دیدارێکدا لە تاران ڕایگەیاند: هیچ کام لە وڵاتانی ناوچەکە تەنانەت پاکستانیش ئەوەندەی ئێران سەرنج و توانای لە وەرگرتنی کۆچبەران نییە، و هیچ وڵاتێکی وەک ئێران کاریگەری پێشهاتەکانی ئەفغانستانی لەسەر نییە. هیچ وڵاتێک هێندەی ئێران گرنگی بە هاووڵاتیانی ئەفغانستان نەداوە و خوێندنی بێبەرامبەری بۆ ٥٢٠ هەزار خوێندکاری ئەفغانی دابین نەکردووە. سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی نائەمنی لە ناوچەکە و هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی کێشە لە نێوان تاڵیبان و ئێران و هەروەها شکستهێنان لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر لە کێشەکانی ئێران لە ئەفغانستانە.
– لە ٢٦ی تشرینی یەکەم، ئەنجومەنی زانایانی شیعەی ئەفغانستان هێرشی تیرۆریستیی لە مەزارگەی شاهچێراغ لە شیراز ئیدانە کرد و داوای یەکگرتن و هاوسۆزی لە موسڵمانانی کرد.
– لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، لانیکەم دە هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە کاتی بازنەی زیکر کە لەلایەن سۆفیەکانەوە لە مزگەوتی گەورەی شێخ محەمەد ڕوحانی لە ناوچەی ٥ی کابوڵ بەڕێوەچوو، کوژران و بریندار بوون.

٥- هەرات:
– لە ٢٦ی تشرینی یەکەم، ١٤ چەکداری تاڵیبان لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر بنکەی تاڵیبان لە گەڕەکی فرقەی شاری هەرات کوژران.
– لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری کەسانی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلی کارمەندانی تاڵیبان لە ناوچەی ١٥ی شاری هەرات، لانیکەم پێنج کارمەندی فیرقەی ٢٠٧ی ئەلفاروقی تاڵیبان کوژران و دوو کارمەندی دیکەش بریندار بوون .

٦- نەنگەرهار:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بەشی هەواڵگری تاڵیبان دژی حەشارگەی داعش لە ناوچەی ٨ی شاری جەلال ئاباد، ١٤ چەک و چوار بۆمبی دەستکرد و بڕێکی زۆر تەقەمەنی دۆزرایەوە و سێ ئەندامانی داعش دەستگیرکران.

٧- قەندەهار:
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی چواری شاری قەندەهار بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلی هەڵگری تاڵیبان، سێ چەکداری تاڵیبان کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.

٨- سەرپۆل:
لە ٢٦ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی بە رەچەڵەک پشتونی تاڵیبان، دانیشتووانی ڕەسەنی گوندەکانی زووج و دێهن باغیان ناچار بە بەجێهێشتنی ناوچەکە کرد و دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی ئەواندا گرت.

٩- لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، گرووپێکی چەکداری دژبەری تاڵیبان بە ناوی “ویلایەتە یەکگرتووەکانی خوراسان” بوونی خۆی بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی سەربازی سێبەر بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی حکومەتی تاڵیبان و دامەزراندنی حکومەتی فیدراڵی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

تاجیکستان:
١- لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، محیئەدین کەبیری ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی خۆی بۆ ڕێبەر و خەڵکی ئێران دەربڕی و هێرشی تیرۆریستی شاهچێراغی شەرمەزار کرد.
٢- لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، چارڵز میشێل سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا و ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆکی تاجیکستان گفتوگۆیان لەسەر سەقامگیری لە ئاسیای ناوەڕاست کرد. بە گوتەی چارڵز میشێل، ئەم سەردانە بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەهێزکردنی سنوورەکانی تاجیکستان لەگەڵ ئەفغانستان ئەنجامدراوە.
٣- سەرچاوەکانی خۆجێی لە شاری دوشەنبێی لە ئامادەبوونی فڕۆکەیەکی سەربازی سی ١٧ی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ئەم شارە هەواڵیان دایەوە. ئەم فڕۆکەیە لە چوارچێوەی هاوکاری سەربازیی هەردوو وڵات بارێکی سەربازی گواستووەتەوە.

ئۆزبەکستان:
١- لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی لیۆنید نۆزلین بازرگانی ڕووسی-زایۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ناو خاکی ئۆزبەکستان ڕەتکردەوە.
پێشتر لیۆنید نۆزلین، بازرگانێکی ئیسرائیلی بە ڕەچەڵەک ڕووسی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئۆزبەکستان هەیە.

پاکستان:
١- خیبەرپختونخوا:
– لە ٢٣ی تشرینی یەکەم دوو سەربازی پاکستانی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە (پێدەچێت چەکداری تەحریکی تاڵیبان) لە ناوخۆی ئەفغانستانەوە دوو سەربازی پاکستانیان کوشت.
– بەهۆی هێرشێکی خۆکوژییەوە بۆ سەر کاروانێکی سەربازی سوپای پاکستان لە ناوچەی سپین وام لە وەزیرستانی باکوور لە پارێزگای خیبەرپەختونخوا ١٢ کەس لە هێزەکانی پاکستان کوژران و برینداربوون.

٢- بەلوچستان:
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی عابد حسێن سۆڵەنگی لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بە نارنجۆکی دەستی بۆ سەر بنکەی پۆلیسی گوندی دێهیر لە شاری بۆلان لە پارێزگای بەلوچستان کوژرا.

٣- پەنجاب:
– لە ٢٦ی تشرینی یەکەم، عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بانگەوازێکی بۆ لایەنگرانی بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێپێوانی ملیۆنی بڵاوکردەوە. عیمران خان ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێپێوانە لە گۆڕەپانی ئازادی لە لاهور دەست پێدەکات و بەرەو ئیسلام ئاباد بەردەوام دەبێت.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم عیمران خان لە کۆبوونەوەی خوێندکاران لە شاری سیالکۆت لە پەنجاب وتارێکی پێشکەش کرد. ناوبراو لەم دیدارەدا وتی: هەتا لە ژیاندا بم، بەرەنگاری ئەو حکومەتە دەبمەوە کە ئەمریکا لە پاکستاندا سەپاندویەتی و هەرگیز لەگەڵ خیانەتکاران ڕازی نابم بۆ تاڵانکردن و خیانەتکردن لە وڵات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *