میشل عەون دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی لوبنانی ڕاگەیاند!

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=19056

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆککۆماری لوبنان فەرمانی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی ئەم وڵاتەی واژۆکرد و دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی لوبنانی ڕاگەیاند.

میشل عەون لە دوایین ڕۆژی کارەکەی وەک سەرۆککۆماری لوبنان فەرمانی دەست لە کار کێشانەوەی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتەی بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتی واژۆ کرد. ناوبراو دوای شەش ساڵ ماڵئاوایی لە کۆشکی سەرۆککۆماری کرد.

عەون پێش ئەوەی بچێتە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ئەلرابیە، بە لایەنگرانی رایگەیاند، “بە پێی ئەو دەسەڵاتە دەستوورییەی پێی دراوە، فەرمانی دەست لە کار کێشانەوەی حکومەتی کاربەڕێکەری واژۆ کردووە.”

هەر لەم بارەیەوە نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان فەرمانی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی بە نایاسایی وەسف کرد و ڕایگەیاند ئەم فەرمانە هیچ بەهایەکی یاسایی نییە و لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.

شایانی باسە ئەم کارەی میشل عەون دوای ئەوە ڕوویدا کە پەرلەمانی لوبنان سەرەڕای ئەنجامدانی چوار دانیشتن (لە ٢٩ی ئەیلوول، ١٣ی تشرینی یەکەم، ٢٠ی تشرینی یەکەم و ٢٤ی تشرینی یەکەم) نەیتوانی سەرۆککۆماری نوێی لوبنان هەڵبژێرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *