ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا: لوبنان لە دژی فشارەکانی ئەمریکا و قەیرانی ئابووری وەستایەوە

یه‌ك شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=19018

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان وتارێکی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ئەم وڵاتە و ڕووداوەکانی ناوچەکە پێشکەش کرد. سەید حەسەن ئاماژەی بەوەدا کە حزبوڵڵا تەنانەت بە شەڕیش ڕێگری لە دەرهێنانی غاز و نەوت لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە دەکرد، وتی کە حکومەتی لاپید توانای شەڕی نەبوو و نەیدەتوانی واز لە دەرهێنانی غاز و نەوت لە کێڵگەی کاریش بێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناچار بوو دانوستان بکات. ئامۆس هۆچشتاین، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی، هەروەها ڕایگەیاند کە ترس لە شەڕ بووە هۆی ڕێککەوتنەکە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بە بەشداری ملیۆنیی خەڵکی ئێران و بە تایبەت پارێزگای فارس لە بەڕێکردنی تەرمی پیرۆزی شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز، وتی: ئەم ڕێپێوان و ئامادەبوونە مەزنە، پەیامێکی بەهێزی گەلی ئێران بۆ سەرجەم پیلانگێڕان بوو، سەبارەت بەوەی کە دوژمنانی ئێران خەونی بەتاڵ دەبینن، ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک دەستپێکی وەڵامی یەکلاکەرەوە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەم پیلان و ئاژاوەگێڕییەدا دەستیان هەبووە.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێکەوتنی لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراو لە سەر دیاریکردنی سنوری دەریایی، وتی: دوژمنی زایۆنیستی لەوە ئاگادار بوو کە هەڕەشەی حزبوڵڵا سەبارەت بە شەڕ جیدییە، ئەگەر شەڕێک دەکرا، ئەگەری ئەوە لە ئارادا بوو کە شەڕێکی ناوچەیی بێت و فەڵەستین، یەمەن و وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری تێیدا بەشدار بن، لوبنان لە دانوستانەکانیش لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی خۆیی بە دەستەوە نەدا.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئەگەر ڕێگری لە دەرهێنانی نەوت و غازی لوبنان بکرێت، هیچ کەسێک ئەو مافەی نابێت، حزبوڵڵا لە لوبنان خوازیاری ئاسایشە بەڵام ئەگەر بەرژەوەندی نیشتمانی بخوازێت یارییەکە گۆڕانکاریی بە سەردا دێت، تەنانەت ئەگەر ئەم پرسەش بگاتە شەڕ.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *