داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو تیرۆریستەی بڵاوکردەوە کە هێرشی کردە سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە ئێران
شەممە 29 تشرینی یهكهم 2022 - 21:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=18996
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ داعش بە بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەبو عائیشە عومەری ئەنجامدەری هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە ئێران، ڕاستی ئیدیعاکەی پشتڕاست کردەوە کە ئەم هێرشە تیرۆریستیەی ئەنجام داوە.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا عومەری بەیعەت بە نوێنەری ئەو سەرکردە و تاقمی داعش دەدات و دەق و دروشمی ئەم تاقمە تیرۆریستییە دووبارە دەکاتەوە. هەروەها وێنەیەکی ڕووخساری بڵاوکراوەتەوە کە ڕاستی ئیدیعای داعش بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە پشتڕاست دەکاتەوە.
شایانی باسە لەم هێرشە تیرۆریستییەدا ١٥ کەسی سڤیل کە سێ منداڵ و ژنێکیان تێدایە گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ئەنجامدەری ئەم تاوانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی شیراز کوژرا.
لێدوانەکان