سەید حەسەن نەسروڵڵا: ئەرکی ئەمڕۆی داعش خزمەتکردنی ئەمریکایە / حزبوڵڵا ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ لوبنان و بەرەی خۆڕاگری دەزانێت / یەکینەکانی جنین و “عرین الاسود” بوومەلەرزەیەکن بۆ داگیرکەران

هه‌ینی 28 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=18929

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان رۆژی پێنجشەممە، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی پێشانگای “نیشتمانی من” وتارێکی پێشکەش کرد.

نەسروڵڵا بە ئاماژەدان بە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاهچێراغ وتی: سەرەخۆشی لە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و خەڵکی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بە خه‌ڵكی ئێران دەڵێم ئه‌و كه‌سه‌ی ئاژاوەگێڕییەکان بەڕێوەدەبات، هەمان ئەو کەسەیە کە بكوژه‌كانی بۆ شیراز نارد.

ئەمریکا بەرپرسە لە گواستنەوەی سەرکردە و ئەندامانی داعش بۆ ئەفغانستان

نەسروڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا زەمینەی بۆ گواستنەوەی داعش و گروپە تەکفیریەکانی دیکە بۆ ئەفغانستان ئامادە کردووە. ئەرکی ئەمڕۆی داعش خزمەتکردنە بە ئەمریکا؛ ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ئەفغانستانە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەفغانستان، ئێران و وڵاتانی دراوسێ بە ئامانج بگرێت.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە تێکۆشانی فەرماندەکانی بەرەی خۆڕاگری وتی: ئەگەر موجاهیدەت و تێکۆشانی حاج قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و سەید بەدرەدین نەبوایە، ئەوەی لە شیراز ڕوویدا رۆژانە لە ئێران و لە هەموو ناوچەكان ڕووی دەدا.

کۆتایی ئەرکی خۆڕاگری لە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان

نەسروڵڵا بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەمڕۆ بە واژۆکردنی رێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، کۆتایی بەم قۆناغەمان هێنا. حزبوڵڵا ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ لوبنان و گەلی لوبنان و بەرەی خۆڕاگری دەزانێت.

ناوبراو وتی: رژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدانا کە لە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی وەرنەگرتووە، هەرکەسێک حکومەتی لوبنان بە هۆی ڕێککەوتنی سنوورە دەریاییەکان بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان تۆمەتبار بکات، ئەم تۆمەتە بێ بنەمایە و هەموو دانوستانەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەنجامدراون، شاندەکانی لوبنانی و ئیسرائیلی لەگەڵ یەکتر كۆنەبووەوە و هەریەک لە لایەنەكان بەجیا بەڵگەنامەیەكیان واژۆ كردووە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وەبیری هێنایەوە: ئەرکی خۆڕاگری لە دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان کۆتایی هاتووە و ئەمڕۆش تەواوبوونی سەرجەم ئەو ڕێکارانە ڕادەگەیەنم کە پێشتر گیراوەتەبەر.

جوامێرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا لە فەڵەستین چەندین هەفتەیە خەویان لە رژێمی زایۆنیستی حەرام کردووە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی ئەم وتارەدا، بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی فەلەستین وتی: پیاوە ئازاکانی کەرتی ڕۆژئاوا چەند هەفتەیە خەویان لە ڕژێمی زایۆنیستی حەرام کردووە؛ سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیان کەمە و ئاسانکارییەکانیان کەمە؛ بەڵام ڕۆحیان گەورەیە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها وتی: سڵاو و ڕێزی خۆمان ئاراستەی تێکۆشەرانی ئازای خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا، قودس، نابلوس، جنین و شەعفات و هەروەها گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) و کەتیبەی جنین و سەرجەم برایانمان لە فەلەستین و لە دەرەوەی دەکەین، بە ڕۆحی شەهید عودەی ئه‌لته‌میمی، سڵاو دەنێرین کە بووە هێمایەکی بوێری، خەبات و وریایی گەنجان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *