لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی ڕێککەوتنێکیان سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان واژۆ کرد

هه‌ینی 28 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=18926

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ واژۆکردنی ڕێککەوتنی سنووری دەریایی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناقورە بەبێ ڕێوڕەسمی فەرمی ئەنجامدرا.

سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی له‌گه‌ڵ لوبنان ڕێککه‌وتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی واژۆ کرد. وتەبێژی حکوومەتی ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە “حکوومەتی ئیسرائیل” بەو ڕێککەوتنە ڕازی بووە.

ئیلیاس بوسعەب، سەرۆکی دانوستانکاری لوبنان، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ڕۆژهەڵاتی بەیرووتی پایتەختی ئەو وڵاتە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ ئامۆس هۆخشتاین نێوەندگیری ئەمریکی ئەنجامدا. بوسعەب ئاماژەی بەوەشکرد، هۆخشتاین دەقی رێککەوتنی فەرمی بۆ دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی رادەستی سەرۆک عەون کردووە.

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە كە سەرۆک عەون نووسراوێكی واژۆكردووە و تێیدا هاتووە كە لوبنان پەیامەكەی ئەمریكای پێگەیشتووە و لەگەڵ ناوەڕۆكەكەیدا هاوڕایە، هەروەها شاندێكی ڕاسپاردووە پەیامەكە بگەیەننە ناقورە (بارەگای هێزەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە باشووری لوبنان).

پرۆسەی واژۆکردنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ناقورەی لوبنان لە نزیک سنوور ئەنجامدرا. بەهۆی نەبوونی پەیوەندی دیپلۆماسی، رێورەسمی فەرمی بەڕێوەنەچوو و شاندەکان لە ژووری جیاوازدا لە کاتی واژۆکردندا ئامادەبوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *