دەقی کۆتایی ڕێکەوتنی دیاریکردنی سنوورەکان لەلایەن میشێل عەونەوە واژۆ کرا

پێنجشەممە 27 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=18897

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیلیاس بوسعەب، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، دەقی کۆتایی رێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەلایەن میشێل عەونەوە واژۆ کراوە.

“ئیلیاس بوسعەب” ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ “ئامۆس هۆکشتاین”، نێوەندگیری ئه‌مریكی له‌ دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی ئاماده‌ی بوو، میشێل عه‌ون به‌ واژۆكردنی ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، رەزامەندی خۆی لەسەر ئەم ڕێکەوتنە ده‌ربڕی.

هۆکشتاین هەروەها لە پەراوێزی ئەم كۆبوونەوەیەدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە و ئەم رێككەوتنە دەرفەتی زۆر بۆ لوبنان دەڕەخسێنێت.

ناوبراو وتیشی، ئێستا دەبێت بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات و لوبنان چ سوودێکی ئابووری لەم ڕێککەوتنە وەردەگرێت.

نوسینگەی میشێل عەون بەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە “ئامۆس هۆکشتاین”، نێوەندگیری ئەمریکی بۆ دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و رژێمی زایۆنیستی، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی تیمی دانوستانکاری لوبنانی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان دیداری کردووە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیەدا ناوبراو لەم دیدارەدا پەیامی فەرمی ئەمریکا سەبارەت دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و رژێمی زایۆنیستی پێشکەش بە عەون کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *