هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە شیراز + وێنە

چوارشەممە 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=18874

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی کەس یان کەسانی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر مەزارگەی شاهچێراغ لە شاری شیراز زیاتر لە ٣٣ کەس بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوە خۆجێیەکان، کاتژمێر ١٧:١٥، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێک چوونەتە ناو مەزارگەی شاهچێراغ لە شاری شیراز و تەقەیان لە خزمەتکارانی مەزارەکە و زیارەتکارانی مەدەنی کردووە.

بە وتەی موجتەبا خالیدی، وتەبێژی بەشی فریاکەوتنی ئێران، لەم هێرشە تیرۆریستییەدا ١٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢١ کەس لەوانە ئافرەتێک و ٣ منداڵ بریندار بوون. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ بارودۆخی ٢ كه‌س له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌.

سەرەڕای ئەم لێدوانانە، بەپێی بەیاننامەی گرووپی تیرۆریستی داعش، ئەم هێرشە لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە ئەنجامدراوە کە پێشینەی بەشداری لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر نمایشی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە شاری ئەهوازدا هەبووە. بەپێی ڕاگەیەندراوی دەسەڵاتدارانی خۆجێیی، ئەم کەسە تەکفیری و بیانییە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شیراز چارەسەری بۆ دەکرێت.

بەیاننامەی داعش
ساتی چوونە ژوورەوەی تیرۆریستەکە بۆ ناو مەزارگەی شاهچێراغ
ساتی چوونە ژوورەوەی تیرۆریستەکە بۆ ناو مەزارگەی شاهچێراغ و تەقەکردن لە خەڵکی سڤیل.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *