وەڵامی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سزاکانی یەکێتی ئەوروپا: خەڵوز بکڕن زستانێکی سەخت لە پێشە

چوار شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=18853

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە وەڵامی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ناوبراو و بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە وەڵامی گەمارۆکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەر خۆی و بەشێک لە بەرپرسانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

یەکێتی ئەوروپا ٤ ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی ئەوەی «ناردنی درۆنەکان لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا» ناویان بردووە، ناوی منیان خستە لیستی سزاکانیانەوە! پێشتریش و لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا ئەمریكا بە خستنی ناوی من لە لیستی سزاكانیاندا، هەڵەیەكی وەهای كردبوو.

توڕەی ئەمریکا و دوا ئەوە یەکێتی ئەوروپا، بێگومان هۆکارەکەی دیارە. هەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیان خستە ناو لیستی گەمارۆکانەوە، بەڵام هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئەم هەڕەشەیان بە دەرفەت زانی. ئەگەر کاتێک تەلی دڕکاوییان بە هێزەکانی ئێمە نەدەدا، ئەمڕۆ بۆ کڕینی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بە ڕیز وەستاون.

لە ڕاستیدا ئەوە ئەوروپییەکانن کە بە گرتنەبەری ڕێگای بنبەستی ئەمریکا، بەدەست کێشەی “خۆ سزادان لە ڕاستییەکان”ـەوە دەناڵێنن.

پەندێکی ئینگلیزی دەڵێت: “کوێرەکان سەرکردایەتی نابینایان دەکەن”.

بەڵام من پێشنیارێکی مرۆییم بۆ یەکێتی ئەوروپا هەیە؛ لە ئەمڕۆوە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ئەو سزایەیان پێدەدەم کە ئامادەیان کردووە، ڕێگەیان پێدەدرێت هەموو موڵک و ماڵ و سامانی محەمەد حوسێن باقری لە بانکەکانی جیهان دەستنیشان بکەن و دەستیان بەسەردا بگرن و بۆ کڕینی خەڵوز بۆ هاوڵاتیانی ئەوروپی بەکاریان بهێنن، زستانێکی سەخت لە پێشە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *