هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق

دوو شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=18803

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد و لە ئاکامدا سەربازێکی سووری بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رژێمی زایۆنیستی چەند مووشەكێكی لە باكووری فەلەستینی داگیركراوەوە ئاراستەی چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری دیمەشق كردووە. ئەم هێرشە بووە هۆی برینداربوونی سەربازێکی سووری.

وردەكاریی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام دەگوترێت پێگەكانی سوپای سووریا لە ناوچەی “دیماس” لە رۆژئاوای دیمەشق، یەكێک بووە لە ئامانجەكانی ئەم هێرشە.

شایانی باسە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەكیان ئاراستەی دەوروبەری دیمەشق كردەوە. ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *