یادداشت: “عرین الاسود” گرووپێکی نوێ بەڵام کاریگەر لە ئەدەبیاتی خۆڕاگری فەلەستین
لەم ڕۆژانەدا لە کەرتی ڕۆژئاوا دەنگی کۆمەڵێک شێر دەبیسترێت کە پێشتر نەبیستراوە. ئەو شێرانەی کە بەزۆری شەوانە لە نابلوس دەبینرێن و بە چالاکیەکانیان یان بەرزکردنەوەی ورەی گروپەکانی خۆڕاگری، خەویان لە رژێمی زایۆنیستی حەرام کردووە. ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان لەم یەک مانگەدا ڕژێمی ساختەی تووشی سەرسوڕمان کردووە؛ بۆ نموونە تەنیا لە ١٣ی تشرینی یەکەم زیاتر لە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە دژی سەرباز و دانیشتوانی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان تۆمار کراون و لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا ٧ تەقە کردن و ١٥ پێکدادان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە. لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا رۆڵی گروپی تازە دامەزراوی “عرین الاسود” وەک بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکە یان وەک هاندەرێک بۆ گروپەکانی دیکەی فەلەستینی بە تەواوی دیارە.
زەمینەی سەرهەڵدانی “عرین الاسود”
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی هارەتز، لە سەرەتای ساڵی نوێدا، دەزگای ئەمنیی رژێمی زایۆنی ئاگاداری زیادبوونی تەقەکردن لە ئامانجە سەربازییەکانی لە شاری نابلوس بوو. لایەنە سەربازی و ئەمنی ڕژیم ئەم زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەیان بۆ گرووپی “کەتیبەکانی نابلوس” گەڕاندەوە کە چالاکییەکانی لەم شارەدا زیاتر کردووە.
شین بێت بڕیار دەدات بۆ سەرکوتکردنی جموجۆڵەکان چەندین ئۆپەراسیۆنی قورس لە نابلوس ئەنجام بدات.
دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی ناسنامەی چوار کەسی لە شاری نابلوس دیاری دەکات کە بەنیازن دژی زایۆنیستەکان چالاکی بکەن.
دواجار ئێوارهی ٨ی شوبات هێزهکانی یمام بۆ دهستگیرکردن یان شههید کردنی ئهم چوار کهسه چوونه ناو نابلوس. لە پێکدادانەکانی ئەو ڕۆژەدا ئەشرەف ئەلموبسلات و ئەدهەم مەبروکا و محەممەد ئەلدەخیل شەهید بوون، بەڵام هیچ هەواڵێک لە کەسی چوارەم نییە!
ڕژێمی ساختە دڵخۆش لەم تاوانە ویستی توانای بەرپەرچدانەوەی بسەلمێنێت و ئەمەش سەرنجی فەرمی حکومەتی ڕژێمی بەخۆیەوە ڕاکێشا و بە شێوەی تایبەت لەلایەن میدیاکانی عیبری ڕوماڵی ئەم ئۆپەراسیۆنە کرا. بەڵام نەیاندەزانی ئەم ئۆپەراسیۆنە و شەهید بوونی سێ لە هەڤاڵانی محەممەد ئەلعەزیزی دەبێتە هۆی دروستبوونی بیرۆکەی پێکهێنانی گروپێکی چەكداری لە مێشکیدا. بە بڕوای زۆر کەس، محەممەد ئەلدەخیل دۆستێکی زۆر نزیکی محەممەد ئەلعەزیزی “ئەبو ساڵح” (٢٣ ساڵ) بوو، کە شەهیدبوونی سەرەتای بیرکردنەوەی ئەو بۆ دامەزراندنی گروپێکی چەکداری بوو.
دوای شەهید بوونی ئەشرەف ئەلموبسلات، ئەدهەم مەبروکا و محەممەد ئەلدەخیل، دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لەوانە گیڤاتی، یمام، دۆفدۆفان، شاباک و ناحال، بۆ ماوەی ٦ مانگ بەدوای کەسی چوارەمدا دەگەڕان، و دواجار، دوای ٦ مانگ لە کاری هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر لە ٩ی ئابدا، کەسی چوارەمیش لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشدا کە لەلایەن هێزەکانی یمام و گیڤاتی لە نابلوس ئەنجامدرا، شەهید بوو. کەسی چوارەم “ئیبراهیم نابلوسی” ناسراو بە “شێری نابلوس” بوو.
ئیبراهیم چەند ساتێک پێش شەهیدبوونی فایلێکی دەنگی خۆی تۆمار دەکات و بڵاوی دەکاتەوە. ئەمە دوا وەسیەتنامەی ئیبراهیمە بۆ خانەوادە و هەڤاڵانی، “دایكم خۆشم دەوێی، هەڤاڵان، دوای من ئاگاداری نیشتمان بن، ئامۆژگاریتان دەكەم چەكەكانتان دامەنێن. هەڤاڵان من لە ژێر گەمارۆدام و بەرەو شەهیدبوون دەڕۆم.”
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد ڕایدەگەیەنێت کە ئیبراهیم نابولسی ئەندامی گروپێکە کە تا ئێستا نەزانراوە! ئەم نیشانەیە بوو بە پرسیارێکی گەورە بۆ دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی! ئیبراهیم نابولسی ئەندامی کام گروپە؟ ئەو گروپەی کە محەممەد ئەلعەزیزی ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دامەزراندووە و خۆشی دوو هەفتە پێش ئیبراهیم شەهید بووە. دواجار، مانگێک دوای شەهیدبوونی ئیبراهیم، گروپی “عرین الاسود” بانگهێشتی خەڵکیان کرد بۆ گردبوونەوە لە ڕۆژی هەینی ٢ی ئەیلول، هاوکات لەگەڵ ٤٠هەمین ڕۆژی شەهیدبوونی محەممەد ئەلعەزیزی ناسراو بە ئەبو ساڵح. ئێوارەی ئەو ڕۆژە خەڵک کۆمەڵێک گهنجیان بینی كه ههموویان جلی ڕهشیان لهبهردا بوو و قوماشێكی سووریان بهسهر لوولهی دهمانچهكهیاندا بەستبوو، ئهمهش بە واتای ئەوەی به بێ ئامانج هیچ فیشهكێک ناتەقێنین. ئەوان شێرانی نابلوس بوون کە ناوی “عرین الاسود”یان بۆ خۆیان هەڵبژارد.
پێشەکی و مەبەستی “عرین الاسود”
عرین بە واتای بێشە و الاسود بە واتای شێرەکان، عرین الاسود واتا «بێشەی شێرەکان»
زانیاری زۆر لەسەر گروپی تازە دامەزراوی “عرین الاسود (بێشەی شێرەکان)” لەبەر دەستدا نییە، بەڵام لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی خۆیاندا شەهید “محەممەد ئەلعەزیز”یان وەک دامەزرێنەری گروپەکە ناساند و لەڕێگەی سێ خاڵەوە دیدگای خۆیان خستەڕوو، کە یەکەمیان ئەوەیە کە ئەندامانی ئەم گروپە بەپێی وەسیەتی شەهیدان هەرگیز چەک دانانێن و لە هیچ ساتێکدا لە خەبات ناوەستن. دووەم: لە وەسفی چەكەكانیاندا، هەروەها دەڵێن فیشەک لەم چەكە دەرناچێت جگە لە ئامانجكردنی داگیركەران و دانیشتووانی زایۆنی، هەروەها هەر تەقەكردنێک جگە لەم ئامانجە بە واتای دەرچوون لە گروپەكە دەزانن، و هەر بەكارهێنانێکی چەک بۆ مەبەستی بازرگانی ئیدانەی دەکەین و سێیەم: ئەوان ئاماژە بە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دەڵێن: ئەوان برای ئێمەن و چەکەکانمان ئاراستەیان ناکرێت.
دروشمی ئەم گرووپە بریتییە لە “بەستنی نیشانەی خەبات تا شەهیدبوون، مردن بۆ لقی ئاشتی زەیتون و بژی تفەنگ، و شەڕکردن تا شەهیدبوون”.
تایبەتمەندیەکانی “عرین الاسود”
تل لۆرام شرۆڤەکاری زایۆنی لە ڕۆژنامەی مەعاریڤدا سەبارەت بەم گرووپە دەنووسێت: زۆر قورسە ڕێکخراوە سەربازی و هەواڵگرییەكانمان لە سیستەمی ئەم گرووپە تێبگەن، چونکە بە پێچەوانەی ڕێکخراوە دیار و ناسراوەکانەوە، لە ڕووی پانتاییەوە، چەمکێکی نوێ و سەیری هەیە.
ئامانجی ئەم گرووپە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنییە و وێڕای پاراستنی سەربەخۆیی تەواو و پشتنەبەستن بە گرووپەکانی خۆڕاگری، ڕێز لە ئەوان و سەرکردەکانیان دەگرن و لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی فەرمی لە شەهیدان ئەحمەد یاسین، فەتحی شەقاقی، ئەبوعەلی مستەفا و یاسر عەرەفات بە چاکی باسیان کرد و لەکاتی خوێندنەوەی ئایەتی « وَ اعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَ لا تَفَرَّقُوا » رایانگەیاند کە شەڕی یەکگرتوو لەژێر ئاڵای «لا اله الا الله و محمد رسول الله» دژی دەسەڵاتی ساختە پلانی ئەوانە.
ههروهها ئەم گرووپە شههیدانیان تهنها له نێو ئاڵای فهلهستین بەڕێدەکەن و خۆیان له بهكارهێنانی ئاڵای گروپه جیاوازهكانی خۆڕاگری بەدوور دەگرن، كه ئەمەش مانای یهكگرتوویی بۆ ئازادی فهلهستین و ههبوونی یهک ئامانجه.
تەنانەت هەندێک کەس پێیان وایە ڕەنگە لە داهاتوودا “عرین الاسود” هەمان کار لە کەرتی ڕۆژئاوا و ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨ بکات کە “ژووری هاوبەش” لە غەززە دەیکات. واتە کۆکردنەوەی هەموو گروپەکان لە ژوورێکی سەربازی هاوبەشدا بەبێ ئەوەی جیاوازیەکان لەبەرچاو بگیرێت.
تایبەتمەندی جیاکەرەوەی عرین الاسود بە بەراورد لەگەڵ گروپە خۆڕاگرییەکانی تر
یەکەم: ئەندامانی ئەم گروپە زۆر گەنجن و بەپێی وێنەکانی شەهیدان زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان ١٨ تا ٢٤ ساڵە.
دووەم: ئەم گروپە سەر بە هیچ لایەنێک نییە و هیچ بەرژەوەندییەکی حزبی نییە، هەروەها هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ هیچ لایەنێکی نییە.
ئەندامانی ئەم گروپە زۆر گرنگی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدەن و بە تایبەت لە تیک تۆک چالاکی زۆریان هەیە. لە ١٣ی تشرینی یەکەم رژێمی زایۆنیستی راگەیاند کە کەناڵی ئەم گرووپەی لە تیک تۆک داخستووە کە ئەمەش بەڵگەیەکە لەسەر کاریگەریی ئەم گرووپە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
هەرچەندە دوای چەند کاتژمێرێک ئەم گرووپە لە کەناڵی تێلیگرامی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە هیچ ئەکاونتێکی لە تیک تۆکدا نییە و متمانەیان بەو خەڵکەیە کە بە هەر شێوەیەک بێت پەیامەکەیان بە کەسانی دیکە دەگەیەنن. بە گوتەی ئالون بن دافید شرۆڤەکاری سەربازی لە ڕۆژنامەی مەعاریڤ: لەم ڕۆژانەدا گروپی عرین الاسود نەک هەر سەرکەوتوو دەبێت لە دروستکردنی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو و کوشندە، بەڵکو شەڕی لە هەموو ناوچەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و تەنانەت لە قودسیش دەستپێکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکانی عرین الاسود
ناوبانگی ئهم گروپه بۆ ژماره و بەهێزی ئۆپهراسیۆنهکانیان دهگهڕێتهوه. لە رۆژی راگەیاندنی بوونی لە ٢ی ئەیلولی ئەمساڵەوە تا ئێستا واتە نزیکەی مانگێک، نزیكەی ٣٠ ئۆپەراسیۆنی چەكداری بە ناوی ئەم گرووپەدا تۆمار كراوە. بۆ نموونە لە ١١ی ئەیلولدا ئەم گرووپە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ناوچەی شافی شومرۆن ئۆپەراسیۆنێکیان و دوای ئەوە لە دێر شەرەف ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان ئەنجامدا. پاشان کاتژمێر ٧ی هەمان ڕۆژ، ئۆپەراسیۆنی سێیەمیان لە بەرزاییەکانی جەرزیم، پاشان لە کدۆمیم ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و دواجاریش کاتژمێر ٨ی شەو ئۆپەراسیۆنی پێنجەمیان لە گوندی بیتا ئەنجامدا، و بەم شێوەیە ئەم گرووپە لە یەک ڕۆژدا توانی ٥ ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات، کە لە یەکێکیان سەربازێکی ڕژێمی زایۆنی کوژرا و لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەشدا زیانیان بەرکەوت.
ئەم گرووپە گەنجە پشتیوانییەکی بێ وێنەی جەماوەرییان هەیە و بە هۆی ئۆپەراسیۆنە یەک لە دوای یەکەکانییەوە سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕۆژی ٢ی ئەیلوول، نزیکەی پێنج هەزار کەس بۆ پشتیوانی لەم گرووپە لە شەقامی حەتین ئامادە بوون. ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم گرووپە هەم لە نێو فەلەستینییەکان و هەم لە نێو زایۆنیستەکاندا زۆر ناوبانگی دەرکردووە، بە جۆرێک لەم ڕۆژانەدا لە ڕۆژنامەکانی عیبری، کۆڕ و بەرنامەکانی تەلەڤزیۆنی ئەم رژێمە باسی لێوە دەکرێت. ئێستا دەبێت چاوەڕێ بین بزانین ئەم شێرە نەناسراوانەی نابلوس لە داهاتوودا چیان بۆ رژێمی زایۆنیستی ئامادە کردووە و پلانیان بۆ درێژەدان بە شەڕ چییە.
لێدوانەکان