هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=18718

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک موشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، درەنگانی شەوی رابردوو، رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی ژمارەیەک مووشەک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی تەبەریا، چەند شوێنێکی دەوروبەری شاری دیمەشق كردۆتە ئامانج. سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا توانیویەتی ژمارەیەک لەو مووشەکانەی تێکبشکێنێت. ئەم هێرشە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

شایانی باسە لە ١٧ی ئەیلولی ئەمساڵیشدا فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەكیان لە لای باكووری رۆژهەڵاتی دەریاچەی تەبەریا ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و هەروەها چەند شوێنێکی دەوروبەری شاری دیمەشق كرد كە لە ئەنجامدا پێنج سەربازی سووریا کوژران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *