ئەنساروڵڵا: هێرش بۆ سەر بەندەری ئەلزبە بۆ ڕێگریکردن لە تاڵانکردنی سەرچاوەکانی یەمەن و هۆشدارییەکی سادە بۆ هاوپەیمانی سعوودیە بوو
![](https://kurdish.iswnews.com/wp-content/uploads/2022/10/یحیی-سریع-یەحیا-سەریع-Yemen-.jpg)
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمڕۆ بۆ سەر بەندەری ئەلزەبە لە نزیک ئەلڕەیان لە کەناراوەکانی پارێزگای حەزەرمەوت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریکردن لە تاڵانکردنی نەوتی خاو لە بەندەری ئەلزبە لەلایەن کەشتییەکی نەوتهەڵگرەوە هێرشێکی سادەی ئاگادارکردنەوەمان ئەنجامدا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: «بۆ ڕێگریکردن لە تاڵانکردنی نەوتی خاو لە بەندەری ئەلزبە لەلایەن کەشتییەکی نەوتهەڵگرەوە هێرشێکی سادەی ئاگادارکردنەوەمان ئەنجامدا. ئەم کەشتییە پێشێلی ئەو بڕیارەی کرد کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یەمەنەوە بۆ قەدەغەکردنی گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوت دەرکرابوو، و ئێمە بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی نەوتی یەمەن و تەرخان نەکردنی بۆ خەڵک، هۆشداریمان دا.
ئەم پەیامە ئاگادارکردنەوە دوای ئەوە هات کە لایەنە پەیوەندیدارەکان تیمی کەشتییەکەیان لەم بڕیارە و بە پشتبەستن بە یاساکانی ئێستای یەمەن و یاسا نێودەوڵەتییەکان ئاگادار کردەوە. بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەشتییەکە کرا و ویستمان ئاسایشی ئەو کەشتییە و ژێرخانی یەمەن بپارێزین.
ئێمە درێغی ناکەین لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان بۆ ڕاگرتن و ڕێگریکردن لە هەر کەشتییەک کە بەنیازی تاڵانکردنی سامانی گەلی یەمەن بێت، وە بە یارمەتی خودا دەتوانین ئۆپەراسیۆن و هۆشداری زیاتر ئەنجام بدەین بۆ بەرگریکردن لە گەلە مەزنەکەمان و پاراستنی سەروەت و سامانەکەی لە تاڵانکردن. ئێمە دیسانەوە ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە بەتەواوەتی پابەندی بڕیارەکانی دەسەڵاتدارانی حکوومەت لە سەنعا بن و خۆیان لە هەر جۆرە بەشداریکردنێک لە تاڵانکردنی سامانی یەمەن بەدوور بگرن.»
لێدوانەکان