پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ + نەخشەی مەیدانی

هه‌ینی 21 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=18692

تاوتوێکردنی دوایین دۆخی مەیدانی لە بەرەکانی شەڕی ئۆکرانیا

١- دیمیتری کۆلبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، لە پێشکەش کردنی پێشنیاری پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێران بە سەرۆکی ئەم وڵاتە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی هەواڵی دایەوە. ئەم داوایە بەهۆی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شاهێد ١٣٦ (دروستکراوی ئێران) لە شەڕەکانی ئۆکرانیادا کراوە و پێشتر لە پەرلەمانی ئۆکرانیا وروژێندرابوو.

٢- یوری ئیگنات، وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا: چیتر ڕووسیا لە دەریای قەزوینەوە مووشەکەکانی ئاراستەی ئۆکرانیا ناکات، بەڵکو لە نزیک ڕۆستۆڤەوە هەڵدەدات. بۆیە کاتی ئامادەکاری بۆ هێرشەکان و پەناگرتن کەم بووەتەوە.
بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی ڕووسیا مووشەکی Kh-101 و Kh-55 بەکاردەهێنن. ئەم مووشەکانە بە خێرایی ٩٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەفڕن و ئەگەر لە دەریای قەزوینەوە هەڵبدرێن، ئەوا هێزی ئاسمانی کاتێکی زیاتری هەیە بۆ کاردانەوە و خەڵکیش کاتێکی زیاتریان هەیە بۆ چوونە ناو پەناگە. ئێستا مەوداکە کورتترە و کاتەکەش کورتترە.

٣- په‌رله‌مانی ئه‌ستۆنیا به‌ فه‌رمی ڕووسیای به‌ رژێمێكی تیرۆریستی ناساند. ئه‌م په‌رله‌مانه‌ هه‌روه‌ها داوای له‌ په‌رله‌مانی وڵاتانی دیكه‌ش كرد هه‌مان كار بكه‌ن و ڕووسیا وه‌ک لایەنگری تیرۆر بناسێنن. هه‌روه‌ها داوای دوورخستنه‌وه‌ی ڕووسیا له‌ ئه‌ندامێتی هه‌میشه‌یی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد و داوایان له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد گه‌مارۆی زیاتر به‌سه‌ر ڕووسیا و بێلاڕووس بسه‌پێنێت.

٤- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا به‌ فه‌رمی داوای كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌ ئیسرائیل راگه‌یاند. له‌ وه‌ڵامی ئه‌م داواكارییه‌دا، بنی گانتز، وه‌زیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگه‌یاند كه‌ هیچ چه‌كێک ڕاده‌ستی ئۆكرانیا ناكه‌ن.
لەم پێوەندییەدا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەگەر چەکی ئیسرائیلی بۆ ئۆکرانیا بنێردرێت، لەوانەیە بکەوێتە دەستی ئێرانییەکانەوە. هەر کاتێک ئێمە هاوکاری سەربازیمان پێشکەش بە لایەنێکی مەیدان کردبێت، لە کۆتاییدا هەمان چەک کەوتۆتە دەستی ئێرانییەکان و ئەوانیش لە دژی ئێمە بەکاریان هێناوە.

٥- رۆژنامەی نیویۆرک تایمز راپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە بانگەشەی ناردنی راوێژكاری ئێرانی بۆ رووسیا دەكات. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئێران کەسانێک لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیەوە ڕەوانەی ڕووسیا کردووە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی کێشەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان. ئەم سەربازانە لە بنکەیەکی سەربازی لە کریمە جێگیرکراون بۆ ئەوەی مەشق بە ڕووسەکان بکەن.

٦- حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران: بە دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیامان وتووە بەڵگەیەک بخەنە ڕوو سەبارەت بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە شەڕی ئۆکرانیا.

٧- دۆنێتسک:
لە میحوەری باخموت، هێرشی لیوای ٥٤ی سوپای ئۆکرانیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کارگەی قیر لە نزیک شارۆچکەی باخموت شکستی هێنا. ململانێکانی ئەم میحوەرە لەنێوان لایەنەکان بەردەوامە و سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی هێرشەکانی بۆسەر شاری گرنگی باخموت زیاتر کردووە. لە ئێستادا هێزەکانی ڕووسیا گەیشتوونەتە دەروازەی ڕۆژهەڵات و باشووری شاری باخموت و ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەریەک پێکدادانی قورس بەردەوامە. دوای پاشەکشەی ڕووسیا لە میحوەری خارکیڤ، تیشکی سەرەکی ڕووسەکان خراوەتە سەر شاری باخموت. وا دیارە دەستبەسەرداگرتنی باخموت ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە دیاریکردنی داهاتووی شەڕەکان بۆ ڕووسەکان لەم میحوەرەدا.

٨- خارکیڤ:
لە میحوەری باشووری خارکیڤ، پێکدادانی ناوبەناو لە نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوپیانسک و باکووری ڕۆژئاوای ئۆسڤاتۆ بەردەوامە. لە دوو هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆکرانیا پێشڕەوییەکی بەرفراوانیان لەم میحوەرەدا کردووە و هێزەکانی ڕووسیایان ناچار بە پاشەکشە کردووە.

٩- سوپای ڕووسیا به‌ ژمارەیەک فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی شاهێد ١٣٦ هێرشی كرده‌ سه‌ر پێگه‌کانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌ شاری میكۆلایڤ لە باشووری ئۆكرانیا. ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە باس لە شکستی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا.
لەم ڕووەوە سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا ١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦یان لە ئاسمانی میکۆلایڤدا خستووەتە خوارەوە.

١٠- سوپا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بانگەشەی ئەوە دەكەن كە لە ٣٦ رۆژی رابردوودا ٢٢٣ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شاهێد ١٣٦یان خستووەتە خوارەوە. یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ لە ١٣ی ئەیلوول لە ئاسمانی شاری کۆپیانسک خرایە خوارەوە.

١١- له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانەکانی خۆكوژی گیران ٢ و ١ (شاهێد ١٣٦ و مۆدێله‌ بچووكه‌كه‌ی كه‌ به‌ شاهێد ١٣١ ناسراوه‌) ژێرخانی سه‌ربازی و ئابووری ئۆكرانیایان له‌ شاره‌كانی كیێڤ، لڤیڤ، ژیتۆمیر، میكۆلایڤ، خاركیڤ، پۆلتاڤا، دنیپرۆ، زاپۆرۆژێ.، کریمنچوک، ئۆدێسا، ریڤنی، تێرنۆپیل، خمێلنیتسکی، ئیڤانۆ-فرانکیڤسک کراونەتە ئامانج. سەرەڕای بانگەشەکانی دەسەڵاتدارانی سەربازی ئۆکرانیا سەبارەت بە خستنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە، زۆربەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە وردییەکی زۆرەوە ئامانجەکانیان پێکاوە کە مەبەستیان بووە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا سەرکەوتوو نەبووە لە بەرپەرچدانەوە و لەناوبردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان. شاری کیێڤ میوانداری زۆرترین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد-١٣٦ بووە و هێرشەکانی ڕووسیا بە بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا بەردەوامە.

١٢- لە میحوەری خێرسۆن و میکۆلایڤ، پێکدادانی ناوبەناو لەنێوان هێزەکانی سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕوودەدات. دوای پاشەكشەی سوپای ڕووسیا لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی رووباری ئینگۆلێتس لە باكووری پارێزگای خێرسۆن، شەڕ و پێكدادانەكان لە باشووری داڤیدیڤ برید و ناوچەی سوخانۆڤ بەردەوامە. دوێنێ سوپای ڕووسیا هێرشی بەرفراوانی هێزەکانی ئۆکرانیای لە میحوەرەکانی سوخانۆڤ بەرپەرچ دایەوە. لە ئێستادا زۆربەی ململانێکان لەم میحوەرەدا، واتە لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای خێرسۆن چڕبوونەتەوە. سوپای ڕووسیا خەریکی بەهێزکردنی بەرەی خێرسۆنە و هێزی زیاتری ڕەوانەی ئەم ناوچەیە کردووە. بۆیە هێزەکانی ئۆکرانیا لە هەوڵدان بە شکاندنی بەرگری ڕووسیا لەم میحوەرەدا تا بە زووترین کات بگەنە کاخۆڤکا و لە لای چەپەوە خۆیان نزیکی شاری خێرسۆن بکەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *