موساد ٦ ئەفسەری هەواڵگری خۆی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانەوە کوشت + ناو و وردەکاری
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای شکستی ئۆپەراسیۆنی موساد لە تێکدانی ناوەندێکی پیشەسازی لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران، کە بووە هۆی دەستبەسەرکردنی سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە لەلایەن وەزارەتی هەواڵگری (ئیتلاعات)ی ئێرانەوە، ڕژێمی زایۆنیستی لانیکەم ٦ ئەفسەری دیاری پەیوەندیدار بە مێزی ئێرانی لە موساد کوشتووە.
بەگوێرەی زانیاریی ئاژانسەکانی هەواڵ، دوای ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی موساد بۆ تێکدانی ناوەندێکی پیشەسازی لە ئەسفەهانی ئێران، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە لەلایەن وەزارەتی هەواڵگری (ئیتلاعات)ی ئێرانەوە، موساد لانیکەم ٦ ئەفسەری دیاری پەیوەندیدار بە مێزی ئێرانی لە کارەکانیان دوورخستەوە و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانەوە بە شێوازی جۆراوجۆر کوشتووە.
“تۆمەر ئێکس”، “ئایالۆن شاپیرا”، “شارۆن سماڵ”، “شایلی وێستلاند”، “ئۆفێک ئاهارۆن”، “ئیتامار ئەلحەرر” ئەو ٦ ئەفسەرەن کە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانەوە کە لە کاتی پرۆسەی لێکۆڵینەوەدا لەلایەن موسادەوە کوژراون.
ڕژێمی زایۆنی گیان لەدەستدانی ئەو ٦ کەسەی پشتڕاست کردووەتەوە.
بەپێی ئەم زانیاریانە، جگە لەم ٦ کەسە، چەند ئەفسەرێکی دیکە لەلایەن بەشی دژە سیخوڕیی موسادەوە لەژێر هەمان تۆمەت و بەشێوازی جیاواز، وەک ڕووداوی هاتوچۆ کوژراون، کە ژمارە و چارەنووسی وردیان دیار نییە.
زایۆنیستەکان هۆکاری مردنی “شارۆن سماڵ”ی تەمەن ٤٢ ساڵ و “شایلی وێستلاند”ی تەمەن ٢١ ساڵیان بۆ جەڵتەی مێشک (دوای ڕووداوێکی کەوتن) گەراندوەتەوە و هەروەها رایگەیاندووە کە “ئۆفێک ئاهارۆن”ی تەمەن ٢٦ ساڵ و “ئیتامار ئەلحەرر”ی تەمەن ٢٨ ساڵ هەروەها لە پێکدادانێکدا و بە گوللە کوژراون.
لێدوانەکان