ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی لە قودسی داگیرکراو؛ سەربازێکی زایۆنی بریندار بوو + وێنە

چوار شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=18656

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی گەنجێکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی مەعالیە ئەدومیم لە قودسی داگیرکراو، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە سەختی بریندار بوو.

گەنجێکی فه‌له‌ستینی به‌ناوی “عودەی ئه‌لته‌میمی” له‌ دەروازەی چوونە ژوورەوەی شارۆچکەی مه‌عالیه‌ ئەدومیم ته‌قه‌ له‌ دوو هێزی ئه‌منی رژێمی زایۆنیستی كرد کە بەهۆیەوە یەکێک لەو هێزانە بە سەختی بریندار بوو. له‌ ئەنجامی ئەم ڕووبەڕوونەوەیەدا گەنجە فه‌له‌ستینییه‌کە له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی رژێمی زایۆنیستیەوە شه‌هید کرا. وەک دەوترێت ئەنجامدەری ئەم ئۆپەراسیۆنە دەمانچە و چەکێکی سارد و نارنجۆکێکی دروستکراوی لەگەڵدا بووە.

بە گوێرەی میدیاکانی عیبری، سەربازە ئیسرائیلییەکان لە نزیک مه‌عالیه‌ ئەدومیم کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

شایانی باسە کە بەیانی ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، فەلەستینییەکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی “ئەمیر سیداوی” تەقە لە پاسێکی هەڵگری کۆمەڵێک جوولەکە کرد، کە بەهۆیەوە ٧ زایۆنی بریندار بوون.

عودەی ئه‌لته‌میمی ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *