لایەنگرانی عیمران خان لە چاوەڕوانی خۆپیشاندان بەرەو ئیسلام ئاباد

چوار شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=18633

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای دیار نەبوونی وادەی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی پاکستان، ململانێی سیاسی نێوان عیمران خان و حکوومەتی شەهباز شەریف چڕ بووەتەوە.

دیار نەبوونی وادەی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی پاکستان لەلایەن حکوومەتی شەهباز شەریفەوە بووەتە هۆی توڕەیی و کاردانەوەی توندی عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان. ناوبراو لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیدا هەڕەشەی ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی ناڕەزایی بەرەو شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان کردووە. عیمران خان ڕایگه‌یاند كه‌ مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ تێكشكاندنی پرۆژه‌ی ئه‌مریكایه‌ لە ئه‌نجامدانی كوده‌تای سیاسی نه‌رم له‌ پاكستان و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی گه‌ل له‌م وڵاته‌دا.

ئەم هۆشدارییە لە كاتێكدایە كە حیزبی تەحریکی ئینساف بە سەرۆكایەتی عیمران خان لە هەڵبژاردنی خولی ناوەندی پەرلەمانی پاكستان لە كۆی هەشت كورسی شەش كورسی بەدەستهێناوە.

لەمبارەیەوە کەناڵی “ژێئۆ تیڤی”ی پاکستان لە وتارێکدا نووسیویەتی: “ئەگەر عیمران خان خۆپیشاندانی سەرتاسەری و درێژخایەن لە ئیسلام ئاباد و شارەکانی دیکەی پاکستان ڕێکبخات، ئەوا لەسێدارە دەدرێت”.

ململانێی عیمران خان لەگەڵ حکومەتی شەریف و لایەنە لایەنگرەکانی لەدوای لێپێچینەوەی عیمران خان لە پەرلەمان و دوورخستنەوەی لە ٤ی نیسانی ئەمساڵ دەستیپێکرد. دوای ئەم رووداوە، حیزبی ئینساف لە هەوڵی بەدەستهێنانی كورسی ناوخۆیی و پەرلەمانییە و هەوڵ دەدات بە گردبوونەوەی ناڕەزایی گوشار بخاتە سەر حكومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی نیشتمانی.

ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ملیۆنی لە پاکستان کارێکی نوێ نییە. گردبوونەوەکانی ساڵی ٢٠١٤ بووە هۆی مانگرتنی چوار مانگە لە دژی نەواز شەریف لە ئیسلام ئاباد. عیمران خان دوای دوورخستنەوەی چەند جارێک پێشنیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی كردووە، بەڵام هەر جارێک دوای گەیشتنی خۆپیشاندەران بۆ پایتەختی پاكستان، رێگرییان لێ کراوە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *