پچرانی پەیوەندی دیپلۆماسی ئۆکرانیا لەگەڵ ئێران!

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=18621

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەرانی پارتی هاوپشتی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئۆکرانیا پرۆژەیاسای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئێران و ناساندنی ئەم وڵاتە وەک لایەنگری تیرۆریزم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئۆکرانیا کرد.

بەپێی لێدوانەکانی ئۆلێکسی هۆنچارێنکۆ، نوێنەری شاری ئۆدێسا و ئەندامی پارتی هاوپشتی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئۆکرانیا، ئەم وڵاتە بەم زووانە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران دەپچڕێنێت!

هۆنچارێنکۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا، پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئێران و ناساندنی ئەم وڵاتە وەک لایەنگری تیرۆریزم ڕاگەیاند و وتی: جگە لەوەش دەبێت داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا، ناتۆ و حکومەتەکانی دیکە لە جیهاندا بکەین ڕێوشوێنی پێویست و سزای دیکە بەسەر ئێران بسەپێنن. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە ڕۆڵی ئێران کرد لە دابین کردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سوپای ڕووسیا، و بە بانگەشەی ناردنی مووشەکی نوێی بالستیکی کورت مەودای ئێرانی (فاتیح ١١٠ و زولفەقار) بۆ ڕووسیا، داوای تاوتوێکردنی خێرای ئەم پڕۆژە یاسایە لە لایەن پەرلەمانی ئۆکرانیا کرد.

لە لایەکی دیکەوە لە ڕاپۆرتێکی نوێدا میدیاکانی ئۆکرانیا ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ڕاوێژکارانی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی کیرۆڤسکی و چەند بنکەی سەربازی دیکە لە خێرسۆن مەشقیان بە سەربازانی ڕووسیا کردووە. ئەم ڕاپۆرتە ڕاوێژکارانی ئێرانی وەک بریکاری جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ناو بردووە و رایگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکان لەناو کۆنتێنەری دەریایی و لەلایەن بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی مەدەنیەوە دەگوازرێنەوە.

لێدوانە نوێیەکانی ئۆکرانیا لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا ناردن و فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی و سیخوڕی ئێرانیان ڕەتکردۆتەوە. سەرەڕای ڕەتکردنەوەی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا و ئێران، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانی شاهێد ١٣٦ لە شەڕەکانی ئۆکرانیادا ڕۆڵی زۆر کاریگەریان هەبووە، بەجۆرێک کە دامەزراوە سەربازییەکانی لانی کەم ٢٢ وڵات داوای کڕینی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان لە حکومەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران کردووە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *