زانیاری_سەربازی: مووشەکی بالیستیکی فاتیح ١١٠

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=18608

مووشەکی بالیستیکی فاتیح-١١٠ مووشەکێکی بالیستیکی سووتەمەنی ڕەقی کورت مەودایە بە سەری جەنگی جیاکەرەوە. فاتیح-١١٠ بە یەکێک لەو جۆرە مووشەکانە دادەنرێت کە زۆرترین ژمارەی بەرهەم هێنراوە.

ئەم مووشەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانییەوە بەرهەم دەهێنرێت کە سەر لە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە. بەپێی زانیارییەكانی بەردەست، یەكەم تاقیكردنەوەی ئەم مووشەكە لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەنجامدراوە.

پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیکی فاتیح ١١٠ لەسەر دوو بنەمای زیادکردنی مەودا و زیادکردنی وردبینی بەردەوام بوو و لە ساڵانی ڕابردوودا نموونەی جۆراوجۆری لەسەر ئەو بنەمایە بەرهەم هێنرا. لە کۆتاییدا لە ساڵی ٢٠١٢دا وەشانێکی زیرەکی مووشەکی فاتیح ١١٠ بەرهەم هێنرا کە توانای پێکانی ئامانجەکانی بە وردی و ڕێژەی هەڵەی ١٠ مەتر هەبوو.

تا ئێستا ١٠ نەوەی مووشەکی فاتیح-١١٠ دروستکراوە، و تایبەتمەندییەکانیان بەم شێوەیەن:
فاتیح ١١٠ نەوەی یەکەم: بە مەودای ٢٠٠ کیلۆمەتر
فاتیح ١١٠ نەوەی دووەم: بە مەودای ٢٥٠ کیلۆمەتر
فاتیح ١١٠ نەوەی سێیەم: بە مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتر و وردبینییەکی بەرز
فاتیح ١١٠ نەوەی چوارەم: بە مەودای زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆمەتر و توانای پێکانی ئامانجەکانی بە وردی
مووشەکی کەنداوی فارس: نموونەیەکی دژە کەشتی
هۆرموز ١ و هۆرموز ٢: نموونەی دژە ڕادار
مووشەکی فاتیح موبین: نموونەی دژە کەشتی بە ڕێنمایی ئۆپتیکی (بینایی)
مووشەکی زولفەقار: بە مەودای ٧٥٠ کیلۆمەتر
مووشەکی دێزفول: بە مەودای ١٠٠٠ کیلۆمەتر
مووشەکی رەعد ٥٠٠: بە مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتر

مووشەکی بالیستی فاتیح-١١٠ توانای ئەوەی هەیە بە وردییەکی بەرز ئامانجە وشکانی و دەریاییەکان و گردبوونەوەکانی دوژمن و ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆگاکانی تەقەمەنی و ڕادار و ئامانجەکانی دیکە بکاتە ئامانج.

مووشەکی فاتیح ١١٠ توانای تەقاندن لەسەر دوو لانچەری جێگیر و جووڵاو (لەسەر ئۆتۆمبێل)ی هەیە. مەودای كاریگەری ئەم مووشەكە ٣٠٠ كم و زۆرترین مەودای لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٥٠ كم مەزەندە دەكرێت.

یەکێک لە بەناوبانگترین ئۆپەراسیۆنەکانی فاتیح ١١٠ هێرش بۆ سەر بارەگای گرووپی تیرۆریستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە لە ٨ی ٩ی ٢٠١٨. لەم ئۆپەراسیۆنەدا مووشەکی فاتیح ١١٠ لە دووری ٢٣٠ کیلۆمەترەوە بەرەو بارەگای گرووپی تیرۆریستی حدکا لە کۆیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئاراستە کرا و زۆر بە وردی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەم گرووپەی کردە ئامانج. لەم هێرشە وردەدا ١٦ ئەندامی حدکا کوژران کە ٦ کەسیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بوون. ئەم هێرشە لە تۆڵەی شەهید بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە مانگی تەمموزی هەمان ساڵ ئەنجام درا کە لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە لەلایەن حدکا شەهید کرابوون.

ئۆپەراسیۆنی سەر بنکەی موساد لە نزیک شاری هەولێر، ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی گرنگ و سەرنجڕاکێشی مووشەکی بالیستیکی فاتیح ١١٠یە. لە ١٣ی ٣ی ٢٠٢٢، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بە لانی کەم بە ١٠ مووشەکی بالیستیک، ناوەندی نهێنی و هەستیاری ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج. بەشێک لەو مووشەکانەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەکارهێنران بریتی بوون لە فاتیح ١١٠. سوپای پاسداران هۆكاری هێرشەکەی وەڵامێک بۆ کارێکی تێکدەرانەی ئیسرائیل راگەیاند.

تایبەتمەندیەکانی مووشەکی بالیستیکی فاتیح-١١٠:
درێژی: ٨٦.٨ مەتر
تیرەی: ٠.٦١ مەتر
کێش: ٣٤٥٠ کیلۆگرام
سەری جەنگی: تەقینەوە بەهێز تا کێشی ٥٠٠ کیلۆگرام
بزوێنەر: سووتەمەنی ڕەقی یەک قۆناغی
مەودا: ٣٠٠ کم بەپێی جۆرەکەی
خێرایی: ٣ ماخ
ڕێنمایی: ئینێرسی بە توانای ڕێنماییکردن تا دوا سات لە هەندێک جۆری ڕێنمایی ئۆپتیکی (بینایی)
وردی: ١٠ مەتر CEP
دروستکراوە: ئێران

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *