کێ دوورگەی مەینونی یەمەنی داگیر کردووە؟ + وێنە

پێنج شه‌ممه‌ 27 ئایار 2021 - 01:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=1858

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئیمارات خەریکی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لە دوورگەی مەینونن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئیمارات خەریکی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لە دوورگەی مەینونن.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لەم دواییەدا ئاماژەی بە دروست کردنی بنکەیەکی ئاسمانی لە دوورگەی “مەینون”ی یەمەن لە کەنار ئاوییەکانی باشوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دا بوو و ڕایگەیاند بوو وڵاتی ئیمارات لە پشت دروستکردنی ئەو بنکەیە دایە.
ئەسۆشێتد پێرس هەروەها ئاماژەی بە بارهەڵگر و ئامێرە قورسەکانی ئەندازیاری داوە کە خەریکی دروست کردنی ڕاڕەوێکی نیشتنەوەی فڕۆکە بە درێژایی ١.٨٥ کیلۆمەترن.
لە مانگی ١ی ئەمساڵدا، هەروەها ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە دروست کردنی بنکەیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دوورگەی مەینون لە گەرووی باب ئەلمەندەب هەواڵی دا بوویەوە.

پێش ئەو ڕێوشوێنانە، ئیمارات ڕێڕەوێکی ٥ کیلۆمەتری لەو دوورگەیە دامەزراند بوو و ئامادەکارییەکانی بۆ ژێرخانی بەشێکی ئەو بنکەیەش ئەنجام دا بوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە بەشداری راستەوخۆی شەڕی یەمەن، کارەکانی ڕاگیرا.

مەینون دوورگەیەکی یەمەنیە کە رێگای چوونە ناو دەریای سووری بەسەر دوو بەشەوە دابەش دەکات، بەشی ڕۆژهەڵات بە ناوی “گەرووی ئیسکەندەر” بە پانی ٣ کیلۆمەتر و بەشی ڕۆژئاوا بە ناوی “دکە ئەلمەعیون” بە پانی ٢٥ کیلۆمەترە کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و کاریگەری لە کۆنترۆل کردنی هاتوچۆی دەریایی لە جیهاندا هەیە. پێشتر ئەم دوورگەیە لە ژێر دەسەڵاتی ئیماراتەوە بوو کە لە ئێستادا ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل هەوڵی کۆنترۆل کردنی دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *