هێرشی بەرفراوانی سوپای ڕووسیا بە درۆنی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ بۆ سەر پایتەختی ئۆکرانیا + ڤیدیۆ

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 18:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=18564

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند درۆنێکی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی توندی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند درۆنێکی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. ئەم هێرشانەش ئۆفیسی کۆمپانیاکانی وزە و وێستگەی شەمەندەفەری کردە ئامانج.

بە وتەی ڤیتالی کلیتشکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا ٢٨ درۆنی خۆکوژی بەکارهێناوە. بە وتەی ناوبراو، سیستەمی بەرگری سوپای ئۆکرانیا سەرکەوتوو بووە لە خستنەخوارەوەی ٢٣ درۆن. سەرەڕای ئەم لێدوانانە، گرتە ڤیدیۆییە جۆراوجۆرەکانی هێرشەکەی ئەمڕۆ، خستنە خوارەوەی دوو درۆن لە ئاسمانی کیێڤ پشتڕاست دەکاتەوە.

شەپۆلی ترس و سەرلێشێواوی سوپای ئۆکرانیا لە بەرامبەر هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا نیشاندەری بێتوانایی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە هێرشانەیە، و بڵاوکردنەوەی ئامارێکی ناڕاست لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە.

شایانی باسە کە شەوی ڕابردوو ١٦ی تشرینی یەکەم سوپای ڕووسیا بە درۆنی خۆکوژ هێرشی کردە سەر کۆگای سووتەمەنی و وێستگەی کارەبای شاری میکۆلایڤ و بارێکی سەربازی لە بەندەری ئۆچاکیۆی باشووری ئۆکرانیا.

هێرشە سەرکەوتوو و کاریگەرەکانی درۆنە خۆکوژییەکانی شاهێد ١٣٦ بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئۆکرانیا لەکاتێکدا بەردەوامە، کە سوپای ئۆکرانیا تا ئێستا لە بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشانە سەرکەوتوو نەبووە.

هێرشێکی سەرکەوتووی درۆنی شاهێد ١٣٦ لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا
شکستی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لە تێکشکاندنی درۆنی ڕووسیا
بە ئامانج گرتنی باڵەخانەیەکی شاری کیێڤ لەلایەن درۆنێکی ڕووسیا
تێکشکاندنی درۆنێکی ڕووسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیا
هێرشێکی سەرکەوتووی درۆنی ڕووسیا لە کامێرای ئاژانسی ئەنادۆڵی
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *