مەحمود عەباس لە دیدارێکدا لەگەڵ پوتین: ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نییە

یەکشەممە 16 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=18515

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی خۆبەڕێوەبەری فه‌له‌ستین له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە “ئێمە متمانه‌مان به‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا نییه‌، به‌ڵکو متمانه‌مان به‌ ئێوه‌ و هه‌ڵوێسته‌کانتان هه‌یه‌”.

مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە دیدارێکدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند، متمانەم بە سەرکردەکانی ئەمریکا نییە.

بەپێی زانیاریەکان مەحمود عەباس لە کۆبوونەوەکەیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سیکا لە کازاخستان بە پوتینی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا بە ئاشکرا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات و ئێمە چیتر بڕوامان بە ئەمریکا وەک نێوەندگیرێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئیسرائیل نییە.

عەباس بە پوتینی وتی: تۆش بۆچوونی ئێمە دەزانیت. ئێمە چیتر ئامادە نین چارەسەرکردنی ململانێکانی فەلەستین و ئیسرائیل تەنیا لە ئەستۆی ئەمریکا بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە متمانەی تەواومان بە هەڵوێستی ڕووسیا هەیە بەرامبەر بە گەلی فەلەستین و پێمان وایە ڕووسیا پابەندە بە دادپەروەری و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *