نەسروڵڵا: ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو ڕۆژێکی تر پێویستمان بە جیهادی ڕوونکردنەوە بۆ پڕچەککردنی ئومەتی ئیسلامی لە دژی چەکی گومڕایی و فێڵکردن هەیە
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان یەکڕیزی ئومەتی ئیسلامی بە ئاراستەی خۆڕاگری، بە تاکە ڕێگە بۆ بڕینی دەستی دوژمنان و ئازادکردنی فەلەستین و قودسی پیرۆز و گێڕانەوەی شکۆ و گەورەیی ریسالەتی پێغەمبەر ( د.خ) زانی.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا لە پەیامێکدا بۆ سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکڕیزی ئیسلامی، بە ئاماژەدان بە ئایەتی ١٠٣ی سورەتی ئال عیمران (واعتصموا بحبل الله جمیعا و لاتفرقوا) ڕایگەیاند کە خودای گەورە ئومەتی ئیسلامی بە یەکڕیزی و برایەتی و میهرەبانی لە نێوانیاندا جێگیر کردووە.
شێخ نەبیل قاووق، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان کە پەیامی سەید حەسەن نەسروڵڵای دەخوێندەوە، رایگەیاند: ئەگەر ئەمڕۆ هەر لاوازییەک هەبێت، ئەوە دەرئەنجامی دووبەرەکییە. ئەگەر دەسەڵاتی دوژمن لە پەرتەوازەیی نێوانماندا بێت، ئەوا ئێمە دەبێت لەگەڵ یەکتر یەکبگرین چونکە یەکڕیزیمان بە قەڵایەکی بەهێز بۆمان دادەنرێت و گەرەنتی پێشکەوتنمانە بەرەو گەشەکردن.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، هەر یەكڕیزییەک کە لە پێناو پشتیوانی لە قودسدا نەبێت، گوماناوییە و هیچ پەیوەندییەكی بە ئیسلامەوە نییە و وتی: ئەمڕۆ شاهیدی پاشەكشەی هەژموونی ئەمریكاین لە ناوچەكە و جیهاندا، و نوێترینی ئەم پاشەکشەیە شکستیانە لە عێراق، ئەفغانستان، و تێوەگلانیانە لە جەنگی ئۆکرانیا.
نەسروڵڵا بە ئاماژەدان بە گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، و ڤەنزوێلا و ڕووسیا و .. جەختی کردەوە: ئەمڕۆ فێڵەکانیان گەڕاوەتەوە بۆ خۆیان و لە خراپترین دۆخی نەوت و ئابووریدان.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی یەکڕیزی ئوممەتی ئیسلامی بە ئاراستەی خۆڕاگری، ئەوەی بە تاکە ڕێگا بۆ بڕینی دەستی دوژمنان و ڕزگارکردنی فەلەستین و قودسی پیرۆز و گێڕانەوەی شکۆمەندی و گەورەیی ریسالەتی پێغەمبەر (د.خ) ناوبرد.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ههڵوێستی هەمیشەییان لە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕووبهڕووبوونهوهی ئهمریکا و ئیسرائیل و هاوپهیمانهکانیان، داوای ڕووبهڕووبوونهوه لهگهڵ ڕژێمی داگیرکهری زایۆنی و ههوڵدان بۆ داکۆکی له پرسی فەلەستین کرد.
ناوبراو هەروەها داوای لە زانایان و بەشی یاسادانانی وڵاتانی ئیسلامی کرد کە هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی و پاڵپشتی کردنیان لە بە جوولەکەکردنی قودس و کۆتایی هێنان بە پرسی فەلەستین ڕەت بکەنەوە و بە تاوانی بزانن.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەم پەیامەدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ كۆنفرانسەكەتان لە دۆخێكدا بەڕێوەدەچێت كە کێشە و هەڕەشەکان ناوچەكەی گرتۆتەوە و داگیركاری و هەژموونی بیانی بوون، شوناس، كەرامەت و سەربەخۆیی ئێمەی كردۆتە ئامانج.
سەید حەسەن نەسڕوڵڵا جەختی لەوە کردەوە: حکومەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات بە دروست کردنی دووبەرەکی و هەڵگیرسانی شەڕ، کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریزمی تەکفیری، ئومەتی ئیسلامی لاواز بکات و سەروەت و سامانیان تاڵان و وڵاتەکانمان وێران بکات. حکومەتەکانی خائین بە ئومەتیش کە بوونەتە ئامرازی جێ بە جێ کردنی پلانەکانی دوژمن، لەم رێگایەدا هاوکاری ڕەوتی ستەمکار دەکەن.
ڕێبەری خۆڕاگری لوبنان هەروەها پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ بەرخۆدانی میللەتی فەلەستین ڕاگەیاند و وتی: ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووی دوژمنێکی هاوبەش لە یەک بەرە داین و بەرەو چارەنووسێکی هاوبەش هەنگاو دەنێین.
ناوبراو وێڕای پشتیوانی لە داخوازییەکانی گەلی یەمەن لە لابردنی گەمارۆ و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی ئەمریکی – سعوودی ڕایگەیاند: ئێمە پشتیوانی لە گەلی چەوساوەی بەحرەین لە خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ پڕۆژەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستیدا دەکەین. ئێمە پشتگیری گەلی عێراق دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری و هەژموونی ئەمریکا.
سەید حەسەن نەسروڵڵا تەکفیر بە خراپەیەکی ڕەها لە دژی ئیسلام و هەڕەشە بۆ سەر یەکڕیزی ئومەتی ئیسلامی وەسف کرد و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو ڕۆژێکی تر پێویستمان بە جیهادی ڕوونکردنەوە (تبیین) بۆ پڕچەککردنی ئومەتی ئیسلامی لە دژی چەکی گومڕایی و فێڵکردن هەیە، و دەبێت هەریەکەمان ئەم جیهادە بخەینە سەرووی پلانەکانماندا.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ میحوەری خۆڕاگری لە ڕووبەرێکی ٢.٥ ملیۆن کیلۆمەتریدا بوونی هەیە و وتی: وڵاتانی میحوەری خۆڕاگری سامانی نەوتی زۆریان هەیە و توانای زانستی و ئابووری باشیان هەیە.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران حکوومەتێکی ڕاستەقینەی ئیسلامییە کە لەلایەن پێغەمبەری ئیسلامەوە پاڵپشتی دەکرێت، وتی: لە خوای گەورە داواکارین ئیمام خامنەیی تەمەن درێژ بکات و دەرفەتمان پێبدات کە لەم جیهادە مەزنەدا هاوکاری بکەین و شاهیدی ئازادی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بین.
کۆڕی جیهانی نزیکبوونەوەی مەزهەبە ئیسلامیەکان، ساڵانە هاوکات لەگەڵ هەفتەی یەکڕیزی لە ١٢ تا ١٧ی رەبیع ئەلئەوەل، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکڕیزی ئیسلامی بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی جیهانی ئیسلامی ڕێکدەخات.
لێدوانەکان