ئیسرائیلییەکان چوونە ناو کەناراوەکانی پارێزگای حەزەرمەوت لە یەمەن

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=18439

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاوێژکارە ئیسرائیلییەکان دوای کۆنترۆڵکردنی بنکەی ئاسمانی ئەلرەیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلموکەڵا لەلایەن سوپای ئیماراتەوە، چوونەتە ناو ئەم بنکەیە.

بەپێی لێدوانی عادل حەسەنی وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی باشوور، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاوێژکارانی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ سەربازانی ئیماراتی چوونەتە نێو فڕۆکەخانەی ئەلرەیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلموکەڵای ناوەندی پارێزگای حەزەرمەوت. لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەم فڕۆکەخانەیە بە پشتیوانی ئیمارات و بەشداری ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا بۆتە بنکەیەکی سەربازی.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئیماراتییەکان هاتنی هەر یەمەنییەکیان جگە لە شوێنە سنووردار و بەبێ ڕەزامەندی قەدەغە کردووە.

شایانی باسە ئیمارات لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا جار جار کردنەوەی فڕۆکەخانەی ئەلرەیان ڕادەگەیەنێت و بە هۆکاری جۆراوجۆر دووبارە دایدەخاتەوە. ئەم فڕۆکەخانەیە لەلایەن ڕاوێژکارانی ئیسرائیلی و ئەمریکییەوە بۆ دابینکردن و هەماهەنگی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن (ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی سعوودیە) و بۆ مەبەستی دیکە بەکاردەهێنرێت و خەڵکی پارێزگای حەزەرمەوت و ناوچەکانی دیکەی باشووری یەمەن بەکاری ناهێنن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *