ڕۆژی خوێناویی سووریا؛ ۱۸ سەربازی سووریا گیانیان لەدەستدا

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=18423

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەسەر ڕێگای پاسێکی سوپای سووریا لە ڕۆژئاوای دیمەشق، ١٨ سەربازی سووریا گیانیان لە دەست دا و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسێکی سوپای سووریا لە ناوچەی ئەلسەبورە لە ڕۆژئاوای دیمەشق بە بۆمبێکی چێندراو کرایە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە ١٨ سەربازی سووریا گیانیان لەدەستدا و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەیە لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی کردەوە تیرۆریستییە هاوشێوەکانی چەند مانگی ڕابردوو، ئەم چالاکییە لەلایەن توخم و شانە نهێنییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی پارێزگای دیمەشقەوە ئەنجام دراوە.

دەسەڵاتدارانی سووریا تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم تەقینەوەیە نەداوە.

ئەم ڕووداوە بە یەکێک لە کوشندەترین هێرشەکانی سەر سوپای سووریا دادەنرێت کە لەرێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجام دەدرێت. له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزه‌كانی سوپای سووریا و خه‌ڵكی سڤیل له‌م هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

لە ٦ی ئازار، لە هێرشێکی هاوشێوەدا، پاسێکی سوپای سووریا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە بیابانی پالمیرا هێرشکرایە سەر و ١٣ سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ١٨ کەسیش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *