دانپێدانانی سیخوڕانی موساد کە پلانیان دانابوو دامەزراوەیەکی پیشەسازی لە ئێران بتەقێننەوە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تۆڕێکی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە لایەن وەزارەتی هەواڵگری ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە دانپێدانانەکانیاندا وردەکاری ئەرکەکەیان بۆ تەقاندنەوەی دامەزراوەیەکی پیشەسازیی شاری ئەسفەهان، هەڵبژاردنیان لە گروپی تیرۆریستی کۆمەڵە لە سلێمانی و چۆنیەتی گواستنەوەیان بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئەفریقا بۆ ڕاهێنان و هەروەها هاتنیان بۆ وڵاتی ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە وەک کۆلبەر باس کردووە.
وەزارەتی ئیتلاعاتی (هەواڵگری) كۆماری ئیسلامی ئیران لە ٢٣ی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێکدا ڕایگەیاند: تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی، كە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ڕەوانەی ئێران كرا بوون، لەلایەن هێزەکانی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، دەستبەسەرکردنی ئەم تۆڕە لە ئەنجامی یەکێک لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران بەدیهاتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان و دانپێدانانی کەسە دەستگیركراوەکان، تۆڕی ئاماژە پێکراو چەند مانگ لەمەوبەر بە هاوکاری ڕێکخراوی سیخوڕی رژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هاتوونەتە نێو ئێران و وێڕای دەستنیشان کردنی یەکێک لە ناوەندە هەستیارەکانی ئەم وڵاتە لە پارێزگای ئەسفەهان، پلانیان بۆ تەقاندنی ئەم شوێنە دانابوو.
ئەندامانی جێبەجێکاری ئەم تۆڕە بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە چەندین مانگ لە یەکێک لە وڵاتانی ئەفریقا ڕاهێنان و هاوشێوەسازیان کردووە.
لێدوانەکان