ئاژاوەگێڕییەکان کاردانەوەی دوژمنانە لە بەرامبەر سەرکەوتنە گەورەکانی گەلی ئێران

چوارشەممە 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=18400

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداری ملیۆنیی گەنجانیان لە ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و سەرکەوتنەکانی دیکەی ئەوان بە نموونەیەک لە بڕوا بە خودا و ئائین و وەک هەنگاوێکی گەورەی گەلی ئێران پێناسە کرد و وتیان: گۆڕەپانەکە لە دەستی گەلی ئێراندا بوو و دوژمن ناچار بە کاردانەوەی هەڵە بۆ ئاژاوەگێڕی کرا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە چاوپێکەوتنی سەرۆک و ئەندامانی خولی نوێی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداو و ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە، وتیان: تا ئەو کاتەی کە گەل لە ڕێگای دەسەڵاتی ئیسلامی و پیرۆزییە ئائینییەکاندا بێت، ئەم دوژمنایەتییە بەردەوام دەبێت و تەنیا ڕێگاچارەشی خۆڕاگرییە و بەرپرسانی باڵای وڵاتیش ئاگادار بن کە ئەم ئاژاوەگێڕییە ئەوان لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دوور نەکاتەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا ڕۆڵ و دەستێوەردانی دوژمن بۆ هەمووان و تەنانەت بیرمەندانی بێلایەنی بیانیش ڕوون و ئاشکرا بوو و وتیان: گەلی ئێران لە ماوەیەکی زۆر کەمدا، هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە کە بە تەواوی لە دژی سیاسەتەکانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بووە و ئەوان ناچار بە کاردانەوە بوون و لەم چوارچێوەدا، کەسانێک بە تایبەت هەندێک سیاسەتمەداریان لە ئەمریکا، ئەورووپا و ناوچەکانی دیکە هێنایە گۆڕەپانەکەوە.

بەڕێزیان بەشداری ملیۆنیی گەنجامیان لە ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و سەرکەوتنەکانی دیکەی ئەوان بە نموونەیەک لە بڕوا بە خودا و ئائین و وەک هەنگاوێکی گەورەی گەلی ئێران پێناسە کرد و وتیان: گۆڕەپانەکە لە دەستی گەلی ئێراندا بوو و دوژمن ناچار بە کاردانەوەی هەڵە بۆ ئاژاوەگێڕی کرا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لە سەر جیاوازیی ئەو کەسانە کردەوە کە هاتوونەتە شەقامەکان و وتیان: هەندێک لەو کەسانە ئامرازی دەستی دوژمنانن یان ئەگەر واش نەبێت لە دوژمنان کاریگەرییان وەرگرتووە، هەندێک تەنیا بارودۆخەکە کاریگەری لە سەر ئەوان داناوە، دەبێت بۆ بەشی دووەم کاری ڕۆشنبیری بکرێت و سەبارەت بە کەسانی بەشی یەکەمیش دەزگا ئەمنییەکان و هەروەها دەزگای داد دەبێت بە پێی یاسا هەڵسووکەوت بکەن.

بەڕێزیان وتیان: خۆڕاگریی ئێمە لە بەرامبەر پیلانی دوژمنان ڕاناوەستێت و بەستێنی هەنگاوی گەورە و سەرکەوتنی گەورەتریش دابین دەکات.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *