پسپۆڕی یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل، بوو بە سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی موساد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە مەراسیمێکدا “دیڤید بارنیا”ی وەک سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی “موساد” ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە مەراسیمێکدا “دیڤید بارنیا”ی وەک سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی “موساد” ڕاگەیاند.
نەتەنیاهۆ جارێکی تر ئێرانی بە هەڕەشە بۆ سەر جولەکە ناو برد و هەروەها ووتی ئامانجی یەکەمی موساد ڕێگرتن لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمییە.
بەرەوپێش بردنی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، بەحرەین و…، ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنەکانی هەواڵگری و پشتیوانی لە تیرۆرکردنی بەرفراوان لە ئێران، هێرشە سایبرییەکان، بەڕێوەبردنی ناسەقامگیریەکان لە رۆژئاوای ئاسیا و… بەشێک لەو کردەوانەی موساد لە ماوەی سەرۆکایەتی یۆسی کۆهێن ـە.
دیڤید بارنیا لە ئەفسەرانی پێشکەوتوو و بەئەزموون و شارەزای موسادە کە بە جێگرەوەی یۆسی کۆهێن هەلبژێردراوە. ناوبراو بە “دێدی” بەناوبانگە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ جێگری کۆهێن بووە.
وەک دەوترێت بارنیا لە پشت تیرۆر کردنی زانایانی ئەتۆمی ئێرانە و ئەزموون و شارەزایی زۆری لە یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی موساد هەیە. بە پێی رابردووی بارنیا ئەگەری ئەوە هەیە هەنگاوەکانی موساد دژ بە ئێران و حزبۆڵڵای لوبنان لە مانگەکانی داهاتوو چالاک تر ببێتەوە.
تێبینی: لە وێنەکەدا لە لای ڕاستەوە: یۆسی کۆهێن، بنیامین نەتانیاهۆ و دیڤید بارنیا دەبینرێت.
لێدوانەکان