پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=18385

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی تاجیکستان سەبارەت بە ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای و پرسە ئابووری و سیاسییەکانی دیکە گەیشتە دوشەنبێی پایتەختی تاجیکستان.

ئەفغانستان:
١- بەدەخشان:
– لە ٤ی تشرینی یەکەم، چەكدارانی نەناسراو (پێدەچێت هێزەكانی ئەحمەد مەسعود بن) لە شارۆچکەی ئەرغەنجخوا تەقەیان لە “قاری محەممەد رەحیم” بەرپرسی پەروەردە و مەشق و راهێنانی هێزە چەكدارەكانی تاڵیبان كرد.
– لە ٦ی تشرینی یەکەم، بە هۆی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە گوندی ئیلاق سیاب سەر بە شارۆچکەی ڕاغێستان، چوار چەکداری تاڵیبان، لەوانە مەولوی سابیت، بەرپرسێکی تاڵیبان لەم شارۆچکەیەدا کوژران.

٢- تەخار:
– لە ٣ی تشرینی یەکەم، لە گوندی موهاجێر قەشڵاق سەر بە شارۆچکەی خاجە بەهائەدین بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی هەڵگری چەکداری کۆچی دوو کەس کوژران.
– لە ٤ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی ئەحمەد مەسعود هێرشیان کردە سەر پێگەی چەکدارانی تاڵیبان لە بازاڕی کۆنی شاری ڕەستاق. لەم هێرشەدا ١٧ کەس لە چەکدارانی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.

٣- کابوڵ:
– لە ٣ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی ئەفغانستان بەشی هەواڵگری ٠٤١ی تاڵیبانی بە دەستێوەردان لە کاروباری دارایی ئەم بانکە تۆمەتبار کرد.
– لە ٣ی تشرینی یەکەم، ژمارەی قوربانیانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر قوتابخانەی کاج بۆ ٥٦ کوژراو و ١١٥ بریندار بەرزبوویەوە.
– لە ٤ی تشرینی یەکەم، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کارمەندانی تاڵیبان لە گەڕەکی پەروان، چەند کەس کوژران و بریندار بوون.
– لە ٤ی تشرینی یەکەم، بریندارانی هێرشی تیرۆریستی ئەم دواییە بۆسەر قوتابخانەی کاج لە ڕۆژئاوای کابوڵ، بە فڕۆکەیەکی ئێرانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر بۆ تارانی پایتەختی ئەم وڵاتە گواسترانەوە.
– لە ٥ی تشرینی یەکەم، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە مزگەوتی بارەگای گشتیی وەزارەتی ناوخۆ لە ناحیەی ١٥ی شاری کابوڵ، ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان، لەنێویاندا مەلا ئەمین جان ناسراو بە قاری فەتحوڵا، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی تۆڕی حەقانی و فەرماندەی یەکەی ٣١٣ بەدری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان کوژران.
– لە ٨ی تشرینی یەکەم، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کارمەندانی وەزارەتی خوێندنی باڵای تاڵیبان لە گەڕەکی دیوان بەگی شاری کابوڵ، چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.

٤- هەرات:
– لە ٣ی تشرینی یەکەم، دەسەڵاتدارانی خۆجێیی تاڵیبان لە هەرات “مەولوی سیبغەتوڵڵا نەبی زادە” زانای ئایینی میانڕەو و ڕەخنەگری سیاسەتەکانی تاڵیبانیان لە مینبەر لادا.
– لە ٣ی تشرینی یەکەم، چه‌كدارانی تاڵیبان ٢٤ كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌رات و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان له‌ حكومه‌تی پێشوو له‌ كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌.

٥- قۆندوز:
لە ٣ی تشرینی یەکەم، لە ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری تاڵیبان لە شاری قۆندوز، حەشارگەیەکی داعش دۆزرایەوە و “قاری فەیزوڵڵا” ناسراو بە عەبدولڕەحمان، بەرپرسی پەرەپێدان و دامەزراندنی داعش دەستبەسەر کرا.

٦- قەندەهار:
لە ٥ی تشرینی یه‌كه‌م، چه‌كدارانی به‌ره‌ی رزگاریخوازی ئه‌فغانستان له‌ شاری قه‌ندەهار، مه‌لا عه‌بدولستار، فه‌رمانده‌یەکی مه‌یدانی تاڵیبانیان تیرۆر كرد.

٧- فاریاب:
لە ٩ی تشرینی یه‌كه‌م، چه‌كدارانی نه‌ناسراو مه‌ولوی عه‌بدولڕه‌حمان مۆنوەر، به‌رپرسی به‌شی ئابوری تاڵیبانیان له‌ پارێزگای فاریاب، له‌ گوندی جه‌لگۆلدیک سەر بە شاری قه‌یسار تیرۆر كرد.

٨- کۆنەر:
لە ١٠ی تشرینی یەکەم، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی جوڵانەوەی تاڵیبانی پاکستان لە شارۆچکەی مرورە، سێ ئەندامی ئەو جوڵانەوەیە لە نێویاندا مەولوی عەبدوڵا بەرپرسی کۆمیسیۆنی سەربازی لە باجور ئەجانسی و یەکێک لە فەرماندە مەیدانییە بەناوبانگەکانی ئەم جوڵانەوەیە، بریندار بوون.

٩- لەغمان:
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی تاڵیبان لە گوندی دەرێ نوورلام لە شاری ئەلینگار، دوو چەکداری تاڵیبان کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.

تاجیکستان:
١- لە ٢ی تشرینی یه‌كه‌م، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی تاجیکستان سەبارەت بە ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای و پرسە ئابووری و سیاسییەکانی دیکە گەیشتە دوشەنبێی پایتەختی تاجیکستان.
٢- لە ٤ی تشرینی یەکەمدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاجیکستان سەردانی بەرنامەکانی پەرەپێدانی تۆڕی گەشەپێدانی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پارێزگای سغد کرد.

پاکستان:
١- لە ٢ی تشرینی یەکەم، دادگای باڵای پاکستان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە دەرکرد. لە ئێستادا عیمران خان بە کەفالەت ئازاد کراوە.
٢- لە ٣ی تشرینی یەکەم، حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین “سادق جەعفەری” سەرۆكی ئەنجومەنی یەكگرتوویی موسڵمانانی پاكستان داوای راگرتنی سەفەری پاكستانییەكان بۆ ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی زایۆنی كرد.
٣- لە ٤ی تشرینی یەکەم، “مەولوی نور سەید وەلی مەحسود”، سەرکردەی باڵای جوڵانەوەی تاڵیبانی پاکستان (TTP)، لە پەیامێکی دەنگیدا، فەرمانی کرد سەرجەم چەکدارەکانی ئەم گرووپە لە ئامادەباشیدا بن بۆ شەڕ لەگەڵ ئیماراتی ئیسلامی تاڵیبان.
٤- لە ٥ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی ویلایەتی پەنجاب بکوژی نەڤید عاشیق بی ئەی، لە شاری سیالکۆت دەستگیرکرد.
٥- لە ٥ی تشرینی یەكەم، جوڵانەوەی تاڵیبانی پاكستان (TTP) لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی دەستگیركردن و كوشتن و وێرانكردنی ماڵی كەسوكار و ئەندامانی ئەم گروپەی كرد لەلایەن سوپای پاكستانەوە و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە سوپای پاكستان كرد.
٦- لە ٩ی تشرینی یەکەم، دوو سەربازی پاکستانی و سێ ئەندامی جوڵانەوەی تاڵیبان لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان سوپای پاکستان و جوڵانەوەی تاڵیبانی پاکستان (TTP) لە گوندی حەسەن خێل لە ناوچەی وەزیرستانی باکوور کوژران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *