کوژرانی سەربازێکی ئیسرائیلی لە شاری نابلوس + ڤیدیۆ

سێشەممە 11 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=18381

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە سەربازێکی ئەم ڕژێمە لە شاری نابلوس بە گوللە کوژراوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کوژرانی سەربازێکی دیکەی ئەم ڕژێمەی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری نابلوس ڕاگەیاند.

کەناڵی هەواڵی جەزیرە لە زاری بەرپرسێکی رژێمی زایۆنیستییەوە بڵاوی کردەوە کە ئەو سەربازەی ڕژێمی زایۆنیستی کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنی تەقەکردندا بریندار بووە، گیانی لەدەست داوە.

سه‌رچاوه‌ عیبرییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م سه‌ربازه‌ له‌ نزیک شارۆچکەی “شافی شمرۆن”ی زایۆنییه‌کان کوژراوه‌ و چه‌کدارێکی فەلەستینی پێنج جار تەقەی لێ کردووە.

ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنەکە

لەلایەکی دیکەوە، لە ٨ی ئەم مانگەدا دوو چەکداری فەلەستینی لە قودسی داگیرکراو تەقەیان لە سەربازانی زایۆنیستی کرد.

لە میانەی ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن کە لە بازگەی “شەعفات” ئەنجام درا، سەربازێکی زایۆنیستی کوژرا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

لە ٣ی ئەم مانگەش، سەرچاوەکانی هەواڵ لە باشووری تەلئەبیب هەواڵێکی تەقەکردنیان بڵاو کردەوە. لەم تەقەکردنەدا کە لە شاری حولون ڕوویدا، دوو زایۆنیست بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *