ئاگر کەوتنەوەیەکی دیکە لە دەروازەی سنووری ئەفغانستان لەگەڵ ئێران + ڤیدیۆ

سێشەممە 25 ئایار 2021 - 17:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=1831

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئاگرێکی گەورە لە دەروازەی سنووری ئەبونەسر لە پارێزگای فەراهیی ئەفغانستان کەوتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئاگرێکی گەورە لە دەروازەی سنووری ئەبونەسر لە پارێزگای فەراهـ ـی ئەفغانستان کەوتەوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە سنوری ئەبونەسر فەراهـ، ئاگر لە بازاڕ و گومرکی میل٧٨ بەر بووە و دوو تانکەری سووتەمەنیش بە تەواوی سوتاون.

بە پێی زانیارییەکان ئاگرەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای خۆراسانی ئێران کۆنترۆل کراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە و زیانەکانی بەردەوامە. وەک دەوترێت داعش پێشتر هەڕەشەی لە وێستگە نەوتییەکانی ئەفغانستان کردووە.
هەندێک لە بەرپرسانی ناوچەکەش ڕایانگەیاندووە، کە وەرگەڕانی یەکێک لە تانکەرەکان، هۆکاری ڕووداوەکە بووە.

ئەمە چوارەمین ئاگرکەوتنەوەی گەورەیە کە لە دەروازە سنوورییەکانی ئێران و ئەفغانستان لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ڕوو دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *