ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەخت لە پشتیوانی گەلی یەمەن لە پرسی فەلەستین کردەوە + ڤیدیۆ

شەممە 8 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=18244

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن کردەوەی بەشێک لە سەرکردەکانی عەرەب لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە خیانەت لە بناغە و بنەما ئیلاهییەکان زانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە رێورەسمی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) جەختی لە پشتیوانی گەلی یەمەن لە پرسی فەلەستین کردەوە.

سکرتێری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە میانەی گردبونەوەیەکدا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە وتارەکەیدا هۆشداری دا لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی کردەوەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و داوای لێکردن کە خۆیان لە ژێر کۆنترۆڵی زایۆنیزم ڕزگار بکەن و رێگە نەدەن یارییان پێ بکرێت.

ناوبراو جارێکی تر جه‌ختی له‌ پشتیوانی ئومەتی ئیسلامی له‌وانە خه‌ڵکی یه‌مه‌ن لە پرسی فه‌له‌ستین و له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا کردەوە.

عەبدولمەلیک بەدرەدین بە ئاماژەدان بە كردەوەی هەندێک لە سەركردەكانی عەرەب بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی، ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەم رژێمە بە خیانەت لە بناغە و بنەما ئیلاهییەكان زانی.

ناوبراو هەروەها ئاماژە بە هاوپەیمانی سعوودیە وتی کۆتایی بە دەستدرێژی و گەمارۆی یەمەن بهێنن.

لەلایەکی دیکەوە سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لە بەردەوامیی پشتگیری گەلی یەمەن لە وڵاتەکەیان لە دژی دەستدرێژکاران کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *