لە یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنیدا؛ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پەردەی لەسەر سیستەمی مووشەکی نوێ لادا + وێنە

هه‌ینی 7 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=18197

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ڕێوڕەسمی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیەدا پەردەی لەسەر سیستەمێکی نوێی مووشەکی دروستکراوی ناوخۆیی لادا کە لە یەک کاتدا لە غەززە، جنین و چەند وڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەچوو.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە ئەنجامدانی رێوڕەسمێکی گەورە لە کەرتی غەززە لە ژێر ناونیشانی “قتالنا ماض حتی قدس” (خەباتی ئێمە تا رزگاری قودس بەردەوامە) یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەی کردەوە.

ڕێوڕەسمی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، هاوکات لە گۆڕەپانی “الکاتیبە” لە ڕۆژئاوای شاری غەززە و گۆڕەپانی شەهید “تەوالبە” لە کامپی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا، لە یاریگای “ئەلشەباب” لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، لە یاریگای شاری “ئەلفەجر” لە شاری سیدا لە باشووری لوبنان و لە ناوەندی ڕۆشنبیری شاری سەنعای پایتەختی یەمەن بەڕێوەچوو.

یەکەی موشەکی کەتیبەکانی ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەم ڕێوڕەسمدا پەردەی لەسەر سیستەمێکی نوێی مووشەکی دروستکراوی ناوخۆیی لادا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *