گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 6 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=18178

شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە لانی کەم بە چوار درۆنی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی ئۆدێسا، کروپیۆنیتسکی و خارکیڤ.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، یەکێک لەو درۆنانە لە ناحیەی سنۆڤیانسکی لە باشووری خارکیڤ، خۆی کێشاوە بە کۆگایەکی سووتەمەنی. ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە پەیوەندی بەم هێرشەوە هەیە، تا ئێستا هیچ زانیاری و ڕوونکردنەوەیەک لە هێرشەکانی دیکە بەدەست نەهاتووە.

ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م سوپای ڕووسیا هێرشی موشه‌كی کردە سەر پێگه‌كانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌ شاری زاپۆریژیا.

بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆکایەتی ڕووسیا، سەرۆکی ئەم وڵاتە، ڤلادیمێر پوتین، فەرمانی گواستنەوەی خاوەندارێتی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرژیا بۆ رووسیا دەرکردووە. بەپێی ئەم فەرمانە، ئەو کارەبایەی کە لەم وێستگەی کارەبا بەرهەمی دەهێنرێت بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا تەرخان دەکرێت، هەروەها ڕێگاکانی گواستنەوەی کارەبا بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆکرانیا بە تەواوی دەبڕدرێت.

شایانی باسە وێستگەی کارەبای زاپرۆژیا دەکەوێتە شاری ئێنرهۆدار لە باکووری پارێزگای زاپرۆژیا. ئەم وێستگەیە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا و بە یەکێک لە ١٠ وێستگە سەرەکییەکانی جیهان دادەنرێت. پێش شەڕی ئۆکرانیا، وێستگەی کارەبای زاپرۆژیا یەک لەسەر پێنجی کارەبای ئەو وڵاتەی بە توانای ٥٧٠٠ مێگاوات دابین دەکرد. ئەم وێستگە کارەبایە لە ٤ی ٣ی ٢٠٢٢ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیادایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *